ئەردۆغان سەردانی ئەرزەڕۆم دەکات

24-12-2022
هێمن عەساف
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، 24ی کانوونی یەکەمی 2022، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاکپارتی سەردانی پارێزگای ئەرزەڕۆم لە باکووری کوردستان بکات.
 
رۆژی 21ی کانوونی یەکەمی 2022، لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی ئاکپارتی لە پەرلەمانی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی گشتیی ئاکپارتی و سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، رۆژی شەممە سەردانی ئەرزەڕۆم دەکات. 
 
محەممەد ئەمین ئۆز، سەرۆکی رێکخستنەکانی ئاکپارتی لە پارێزگای ئەرزەڕۆم رایگەیاند: "سەرۆککۆمار بە مەبەستی درێژەدان بە پرۆگرامی '100 ساڵەی تورکیا دەستپێدەکات' ئەو سەردانە ئەنجام دەدات و لە رێوڕەسمێکدا چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری دەکاتەوە". 
 
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەر بە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئەردۆغان کاژێر 13:00 دەگاتە ئەرزەڕۆم و رێوڕەسمی کردنەوەی پڕۆژەکان کاژێر 13:30 دەستپێدەکات. هەمان رۆژ لەگەڵ رێکخستنەکانی پارێزگاکەی ئاکپارتی کۆدەبێتەوە و ئێوارەش لەگەڵ گەنجان دیدارێکی تایبەتی دەبێت. 
 
ئەردۆغان بەو سەردانەی ئەرزەڕۆمەوە، ژمارەی سەردانەکانی بۆ باکووری کوردستان لە ساڵی 2022 دەگاتە 9 سەردان.
 
لە هەڵبژاردنی 2018ی سەرۆکایەتیی کۆماردا، رەجەب تەیب ئەردۆغان 72.3٪ی دەنگەکانی پارێزگای ئەرزەڕۆمی بردەوە. لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەو پارێزگایەشدا ئاکپارتی بە 54.8٪ی دەنگەکان یەکەمی پارێزگاکە بوو؛ مەهەپە بە 18.5٪ دەنگەکان دووەمی سەر پارێزگاکە و هەدەپەش 12٪ی دەنگەکان سێیەمی پارێزگاکە بوو.  
 
سەردانەکانی ئەردۆغان بۆ باکووری کوردستان – 2022 
 
11-6-2022 وان 
25-8-2022 بەدلیس
26-8-2022 مووش 
22-10-2022 مەلەتێ 
23-10-2022 ئامەد
5-11-2022 دیلۆک 
3-12-2022 رووها
17-12-2022 مێردین
24-12-2022 ئەرزەڕۆم

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.