گالەری

 
چەند رۆژێکی دیکە جیهان ماڵئاوایی لە ساڵی 2022 و پێشوازی لە ساڵی 2023ـی زایینی دەکات. نزیکەی دوو ملیار و 140 ملیۆن کریستیانی رۆژئاوایی و بەشێک لە کریستیانە رۆژهەڵاتییەکان، 25ـی کانوونی یەکەم بە رۆژی کریسمس یان رۆژی لەدایکبوونی پەیامبەر عیسا (د.خ) دادەنێن.
 
کریستیانەکانی جیهان بە گشتی شەوی پێش کریسمس یان لە رۆژی کریسمس بۆ نزاکردن و گوتنەوەی سروودی ئایینیی تایبەت بە لەدایکبوونی عیسای مەسیح (د.خ) دەچنە کەنیسە.
 
ئەو وێنانەی لەم فۆتۆستۆرییەدا دەیانبینن کەنیسەی مارت شموونییە لە قەزای عەنکاوە لە پارێزگای هەولێر. 
 
لە نەریتەکانی دیکەی کریسمس بریتییە لە ئامادەکردن و هاوبەشیکردنی خواردنی تایبەت لە ئێوارەی 24 تاوەکو ئێوارەی 25ـی مانگ لەگەڵ کەسوکار و هاوڕێیان کە دیارترینیان کێکی کریسمس و قەلی سوورکراوەن.