رووداو - ئامەد
رەجەب تەیب ئەردۆغان بە مەبەستی بەشداریکردن لە شەشەمین کۆنگرەی ئاسایی رێکخستنەکانی لقی ئاکپارتی سەردانی شرناخ و جۆلەمێرگی کرد.
رۆژی شەممە 23-12-2017، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی جۆلەمێرگ و شرناخی لە باکووری کوردستانی کرد.
سەرۆکی ئاکپارتی لە زۆربەی گوتارەکەی لە شرناخ باسی شەڕی دژی پەکەکە و هەوڵەکانی بۆ هەڵگرتنی قەدەخەی هاتووچۆ لە شار و گوند و کوێستانەکان کرد.
هەدەپەش ئەو هەوڵانەی ئاکپارتی و کۆنگرەی ئەو پارتە بە ئامادەکاری پێشوەختە بۆ هەڵبژاردنەکانی 2019 دادەنێت.
ئەردۆغان دوو ساڵ بوو سەردانی جۆلەمێرگ و شرناخی نەکردبوو، لە کۆی 17 کۆنگرەی پارتی داد و گەشەپێدان، ئامادەی 12 کۆنگرەی ئەو پارتە بووە.
داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ