راگەیاندنی سەرژمێری: ئەوانەی نەیانتوانیوە خۆیان تۆماربکەن لە قۆناخی کۆتاییدا تۆماردەکرێن

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی کەرتی راگەیاندنی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، چەند رۆژێکی دیکە قۆناخی کۆتایی سەرژمێری دەستپێدەکات و ئەو هاونیشتمانییانەی لە قۆناخەکانی رابردوودا نەیانتوانیوە خۆیان تۆماربکەن، لەم قۆناخەدا تۆمار دەکرێن.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 24ـی تشرینی دووەمی 2024، کارزان مەنتک، سەرۆکی کەرتی راگەیاندنی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "سبەی دووشەممە خولی راهێنان بۆ سەرجەم بژمێرەکان دەکرێتەوە و راهێنانیان لەبارەی چۆنییەتی پڕکردنەوەی فۆرمی 77 پرسیارەکە و پێدانی زانیاری بە هاووڵاتییان پێدەدرێت". 
 
کارزان مەنتک گوتیشی، "خولەکە پێنج رۆژ دەخایەنێت و رۆژێک دواتر کە دەکاتە 30ـی ئەم مانگە، قۆناخی کۆتایی پڕۆسەی سەرژمێری دەستپێدەکەین."
 
بە گوتەی سەرۆکی کەرتی راگەیاندنی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان، "ئەو هاونیشتمانییانەی تاوەکو ئێستا بە هەر هۆکارێک بێت نەیانتوانیوە لە قۆناخەکانی پێشووی سەرژمێری خۆیان تۆمار بکەن، لەم قۆناخی کۆتاییەدا تۆمار دەکرێن."
 
20 و 21 و 22ی ئەم مانگە قۆناخی دووەمی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەڕێوەچوو.
 
لەو قۆناخەدا تێیدا ناوی خێزانەکان تۆمارکرا و بڕیارە تاوەکو 10ـی مانگی داهاتوو، فۆرمی تۆماری خێزان پڕبکرێتەوە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی بەرپرسیار.

بەرپرسیار؛ دانیشتووانی 20 گوندی سنووری باسرمەی هەولێر 13 ساڵە داوای چاککردنی رێگەکەیان دەکەن

رێگەی گڕاو لە سنووری ناحیەی باسرمەی هەولێر هاتووچۆی 20 گوندی لەسەرە، دانیشتووانەکەی 13 ساڵە داوای چاککردنی دەکەن. رێگەوبانی هەولێر دەرخستەیەکی بە گوژمەی نزیکەی دوو ملیار دینار دەرکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەچووەتە واری جێبەجێکردنەوە. بەڕێوەبەری ناحیەی باسرمە دەڵێت: "پێشینە بۆ رێگەی گڕاوە".