دڵشاد شەهاب: لە داهاتوویەکی نزیکدا فەرمانی هەرێمیی بۆ یەکەم دانیشتنی پەرلەمان دەردەکرێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: لە داهاتوویەکی نزیکدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمان بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی یەکەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەردەکات.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 24ـی تشرینی دووەمی 2024، دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە نووسراوی فەرمیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی لە پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئاگادارکردووەتەوە."
 
دڵشاد شەهاب ئاماژەی بەوەش کرد، "بەپێی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان؛ لە داهاتوویەکی نزیکدا بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمان بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنی یەکەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەردەکات."
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 24ـی تشرینی دووەمی 2024، نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بڕیاری پەسندکردنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن ئەنجوومەنی کۆمیسیارانەوە دەرچووە."
 
18ـی تشرینى یەکەم، دەنگدانى تایبەت و دوو رۆژ دواتر دەنگدانى گشتى بۆ هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان کرا. 21ـی تشرینى یەکەم ئەنجامى بەرایی و 30ـی هەمان مانگ ئەنجامى کۆتایی ئەو هەڵبژاردنە لەلایەن کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانەوە راگەیێندرا.
 
لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمدا پارتی 39 کورسی، یەکێتیی 23 کورسی، نەوەی نوێ 15 کورسی، یەکگرتوو 7 کورسی، رەوتی هەڵوێست 4 کورسی، کۆمەڵ 3 کورسی، بەرەی گەل 2 کورسی، هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان 1 کورسی و بزووتنەوەی گۆڕان 1 کورسی بەدەستهێنا.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی بەرپرسیار.

بەرپرسیار؛ دانیشتووانی 20 گوندی سنووری باسرمەی هەولێر 13 ساڵە داوای چاککردنی رێگەکەیان دەکەن

رێگەی گڕاو لە سنووری ناحیەی باسرمەی هەولێر هاتووچۆی 20 گوندی لەسەرە، دانیشتووانەکەی 13 ساڵە داوای چاککردنی دەکەن. رێگەوبانی هەولێر دەرخستەیەکی بە گوژمەی نزیکەی دوو ملیار دینار دەرکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەچووەتە واری جێبەجێکردنەوە. بەڕێوەبەری ناحیەی باسرمە دەڵێت: "پێشینە بۆ رێگەی گڕاوە".