لە چوارچێوەی 'ئاسۆی جیهانیی هەورامان'دا ژێرخانی سێ گوندی ناوچەکە ئامادەکرا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی میراتی کولتووری، گەشتیاری و پیشە دەستییەکانی پارێزگای کرماشان دەڵێت، لە چوارچێوەی (ئاسۆی جیهانیی هەورامان) کە لەلایەن یونسکۆوە تۆمارکراوە، ژێرخانی سێ گوندی ناوچەی هەورامان لە سنووری شاری جوانڕۆ بە مەبەستی پاراستن و گەشەپێدانیان تەواوکرا.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 24ی تشرینی دووەم، داریوش فەرمانی، بەڕێوەبەری گشتیی میراتی کولتووری، گەشتیاری و پیشە دەستییەکانی پارێزگای کرماشان رایگەیاند: "پرۆژەکە دیزاینکردنی سنووری گوندەکان، رێکخستنی شەقام و کۆڵانەکانی هەر سێ گوندی کڵاش، لۆلم و قەڵاجێ لەخۆدەگرێت". 
 
داریوش فەرمانی گوتی: "بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە یەک ملیار و 700 ملیۆن تمەن (نزیکەی 23 هەزار دۆلار) خەرج کراوە". 
 
شاری جوانڕۆ یەکێکە لە شارەکانی ناوچەی هەورامانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە دەکەوێتە پارێزگای کرماشان.
 
ناوچەی هەورامان بەشێکی پارێزگاکانی کرماشان و سنە لەخۆ دەگرێت؛ هەروەها بەشێکی دەکەوێتە باشووری کوردستان.
 
ناوچەی هەورامان لە پارێزگای کرماشان، شار و شارۆچکەکانی پاوە، روانسەر، جوانڕۆ و سەلاسی باوەجانی لەخۆدەگرێت و بە پێی دوایین سەرژمێریی فەرمی لە ئێران کە ساڵی 2016 کراوە، ژمارەی دانیشتووانی ئەو بەشەی زیاتر لە 300 هەزار کەسە.
 
لە پارێزگای سنەش، ناوچەی هەورامان بەشێک لە شاری سنە و کامێران و بەشێکی زۆر لە سەوڵاوا و مەریوان لەخۆدەگرێت.
 
لە 44ـەمین دانیشتنی کۆمیتەی میراتی جیهانیی یونسکۆدا کە لە ساڵی 2021 بە ئامادەبوونی 139 وڵات لە شاری فوژوی چین کرا، ناوچەی هەورامان وەک میراتێکی بە نرخی جیهانیی تۆمار کرا.
 
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی بەرپرسیار.

بەرپرسیار؛ دانیشتووانی 20 گوندی سنووری باسرمەی هەولێر 13 ساڵە داوای چاککردنی رێگەکەیان دەکەن

رێگەی گڕاو لە سنووری ناحیەی باسرمەی هەولێر هاتووچۆی 20 گوندی لەسەرە، دانیشتووانەکەی 13 ساڵە داوای چاککردنی دەکەن. رێگەوبانی هەولێر دەرخستەیەکی بە گوژمەی نزیکەی دوو ملیار دینار دەرکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەچووەتە واری جێبەجێکردنەوە. بەڕێوەبەری ناحیەی باسرمە دەڵێت: "پێشینە بۆ رێگەی گڕاوە".