رووداو دیجیتاڵ
دانیشتووانی سێ گوندی سنووری گێیەڵان سەر بە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان ژەهراوی بوون.
عەلیڕەزا نەزەری، قایمقامی شاری گێیەڵان ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی تشرینی دووەم رایگەیاند: "زیاتر لە 70 کەس لە سێ گوندی گێیەڵان ژەهراوی بوون. بەشێک لەوانە ئێستا لە نەخۆشخانە خەوێندراون".
نەزەری گوتی: "نموونەی ئاوی ئەم ناوچەیەیان بۆ پشکنین وەرگرت و دەرکەوت ئاوی گوندەکان خاوێنە و هیچ کێشەیەکی نییە".
قایمقامی شاری گێیەڵان ئاماژەی بەوەشکرد، قوتابخانەی گوندەکان بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری نەخۆشییەکە داخراون؛ گوتیشی، تاوەکو ئێستا دیار نییە هۆکاری ژەهراویبوونی ئەو کەسانە چییە.
16/11/2024 نزیکەی 200 کەس لە دانیشتووانی گوندی کۆڵ لە ناوچەی ساراڵی دیواندەرە لە پارێزگای سنە ژەهراوی بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ