دانیشتووانی چوار شاری کرماشان داوای جیاکردنەوەی رێگەی هاتووچۆیان دەکەن

24-11-2023
ناسر پیرۆتی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
کەمپینێکی واژۆ کۆکردنەوە بۆ جیاکردنەوەی رێگەی شارەکانی روانسەر، جوانڕۆ، پاوە و سەلاسی باوەجانی بۆ کرماشان بەڕێخراوە و داوا لە سەرۆککۆماری ئێران دەکرێت، رێگەی ئەو شارانە جیا بکرێتەوە.
 
بەهۆی زۆربوونی رووداوەکانی هاتووچۆ لە رێگەی سەرەکیی کرماشان بۆ شارەکانی روانسەر، جوانڕۆ، پاوە و سەلاسی باوەجانی، کەمپینێکی واژۆ کۆکردنەوە لەو شارانە دەستیپێکردووە. 
 
رێکخەرانی کەمپینەکە نامەیەکیان ئاراستەی سەرۆککۆمار و وەزیری رێگەوبانی ئێران کردووە و تێیدا دەڵێن، رێگەی کرماشان بۆ ئەو چوار شارە پڕ هاتووچۆترین رێگەی پارێزگای کرماشانە و هاوکات پڕ قوربانیترین رێگەیە. داوا دەکەن، بڕیار بدرێت، رێگەی هەر کام لەو شارانە بۆ کرماشان جیا بکرێتەوە، تاوەکو لەوە زیاتر خەڵک نەبنە قوربانی رووداوی هاتووچۆ.
 
لە کرماشانەوە، رێگەیەکی سەرەکی هەیە بۆ هاتن و چوون بۆ شارەکانی پاوە، جوانڕۆ، سەلاسی باوەجانی و روانسەر، کە دەکەونە باکووری رۆژئاوای پارێزگاکە. ئەو رێگەیە بە ناوچەی هەورامان و ملەی تەتەدا تێدەپەڕێت و تێکەڵ بە رێگەی سنە - مەریوان دەبێتەوە. بەو هۆیەوە هاتووچۆی زۆری لەسەرە و رووداوی هاتووچۆی زۆر تێیدا روو دەدات.
 
بەپێی ئاماری دادپزیشکیی کرماشان، لە حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵی هەتاویدا (لە 21-03-2023 تاوەکو 22-10-2023) 373 کەس لەو پارێزگایە بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە. لەو ماوەیەدا حەوت هەزار و 12 کەس (چوار هەزار و 794 پیاو و دوو هەزار و 218 ژن)یش بە رووداوی هاتووچۆ بریندار بوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پارتی لە کەرکووک: ئەم ئەزموونە ئەوەی سەلماند کە دەتوانین بە ئامانجی گەورە بگەین.

پارتی لە کەرکووک: ئێمە وەک کەرکووک ئەزموونێکی نوێی یەک گوتاریمان پێشکێش کرد

هیوا ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، لە پرۆسەی سەرژمێریدا "ئێمە وەک کەرکووک ئەزموونێکی نوێی یەک گوتاریمان پێشکێش کرد".