لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە رۆژهەڵاتی کوردستان چوار کەس گیانیان لەدەستدا

24-11-2023
هیدایەت جان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، چوار کەس گیانیان لەدەستدا و حەوت کەسیش بریندار بوون.
 
ئەمشەو لەسەر رێگەی مهاباد – میاندواو لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسیش بریندار بوون.
 
ئەسغەر فیرووزنیا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی میاندواو بە میدیاکانی راگەیاند، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی نیسان و پیجۆ دوو کەس گیانیان لەدەستدا کە یەكێکیان منداڵە.
 
بە گوتەی ئەسغەر فیرووزنیا، پێنج کەسی دیکە لەو رووداوەدا بریندار بوون کە ئێستا لە نەخۆشخانەن و رەوشی تەندروستییان بەرەو باشبوون دەڕوات.
 
هاوکات لە رێگەی نێوان ماکۆ - شووت لە پارێزگای ورمێ دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسیش بریندار بوون.
 
رەزا پەناهی مقەددەم، بەڕێوەبەری پۆلیسی رێگەوبانی پارێزگای ورمێ بە میدیاکانی راگەیاند، رووداوەکە بەهۆی پێشکەوتنی یەک لە ئۆتۆمبێلەکان بووە.
 
رێگەی نێوان ماکۆ – شووت بەهۆی ئەوەی رێگەیەکی بازرگانییە و رێگەکە یەک سایدە و بارهەڵگری زۆری پێدا دەڕوات، هەفتانە رووداوی هاتووچۆی تێدا تۆمار دەکرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."