لە هۆتێل و چێشتخانەکانی ئامەد گەشتیاران بە چێشتی کوردی ئاشنا دەکرێن

25-11-2023
ماشەڵڵا دەکاک
ماشەڵڵا دەکاک
خولی فێرکردنی چۆنییەتی لێنانی چێشتی کوردی لە ئامەد
خولی فێرکردنی چۆنییەتی لێنانی چێشتی کوردی لە ئامەد
نیشانەکردن ئامەد یانەی ئامەدسپۆر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە ئامەد، ناوەندی گاسترۆنۆمیی ژووری بازرگانی، خۆراکی کوردی لە هۆتێل و خواردنگەکانیش بەردەست دەخات، ئەویش لەڕێگەی کردنەوەی خولێکی شەش مانگی بۆ فێرکردنی لێنانی چێشتی کوردی.
 
لەڕێگەی ناوەندەکەوە، خۆراکە هەرە خۆش و ناودارەکانی ئامەد، کە تائێستا تەنیا لە ماڵان لێدەنران، لە خواردنگە و هۆتێلەکانیش لێدەنرێن و پێشکێشی خەڵک دەکرێن.
 
لە ناوەندەکە بە هاوکاریی بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆرسێکی چێشتلێنان دەستیپێکرد، ئەو ژنانەی دوای هەوڵێکی زۆر توانییان لە کۆرسەکان بەشدار بن، لەدوای شەش مانگ راهێنان، ئیدی دەبنە خاوەن کار.
 
یەکێک لەو ژنانە ناوی زوهلە ئەشیک ئاتیکە، کە خۆی تورکە و خەڵکی ئەنقەرەیە بەڵام بەهۆی کاری هاوژینەکەی ماڵیان بردووەتە ئامەد، ئەمیش لەو شارە نیشتەجێ بووە و کاتێک بیستوویەتی کۆرسی تایبەت بە چێشتی کوردی دەگوترێتەوە، ناوی خۆی تۆمار کردووە، ئێستا وەک ژنە کوردێک دەتوانێت خواردنە کوردییەکان لێبنێت.
 
زوهلە دەڵێ "من خۆم ئەندازیارم و ماوەی شەش ساڵ خەریکی کاری خۆم بووم، بەڵام لەبەر ئەوەی حەزم لە کاری چێشتلێنان بوو، لەو کۆرسە بەشدار بووم... خواردنە کوردییەکان زۆر خۆش و بەتامن.''
 
لەو خولەدا، 184 ژن بەشدار بوون و هەر لە دۆڵمەپێچانەوە تاوەکو لێنانی کفتە و پاچە، هەموو جۆرە خواردنێکی کوردییان فێرکرا و، هەریەکێکیان ئێستا بووەتە چێشتلێنەرێکی فەرمی و دەتوانن لە شوێنی جیاواز دەست بە کار بکەن و خواردنی کوردی لێبنێن.
 
ژنە بەشداربووەکانی خولەکە بڕوانامەی فەرمیی بەشداریکردنیان پێبەخشرا، کە بەهۆیەوە دەتوانن بە ئاسانی کاریان دەستبکەوێت.
   
محەممەد کایا، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی ئامەد دەڵێ "ئێمە لێرە خول هەر لە بواری بازرگانی هەتاوەکو مۆد، چێشتلێنەری و باریستایی دەکەینەوە و لەهەمان کاتدا دەیانکەینە خاوەنکار و کاریان بۆ پەیدا دەکەین نەوەک تەنیا خولیان پێبڵێینەوە.''

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

پۆلیسی سلێمانی: لەسەر گیانلەدەستدانی مێرمنداڵێك کارمەندێکی هێزەکانی کۆماندۆ دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لەسەر دۆسیەی گیانلەدەستدانی مێرمنداڵێكی تەمەن 15 ساڵان لە گەڕەكی راپەڕینی شاری سلێمانی، تۆمەتبارێك کە کارمەندە لە فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆ، دەستگیركرا و رادەستی هێزەكانی پۆلیس كرا.