رووداو دیجیتاڵ
مەکتەبی سیاسیی پارتی لە دووەم کۆبوونەوەی دوای کۆنگرە، پۆستی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی دیاریکرد. گوتەبێژی پارتیش لەبارەی هۆکاری گۆڕانکاری لە ئۆرگان و رێکخستنەکانی حیزبەکە دەڵێت، بۆ خۆگونجاندنە لەگەڵ دۆخی سیاسی.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، پۆستەکان بەمشێوەیە دابەشکراون:
فوئاد حوسێن، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی بەغدا
ئاراس حەسۆ میرخان، بەرپرسی وەبەرهێنان و پڕۆژەکان
هێمن هەورامی، بەرپرسی بەشی رێکخستن
هیوا ئەحمەد، بەرپرسی رێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکان
سەربەست لەزگین، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی هەولێر
عەلی حوسێن، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی سلێمانی
نەوزاد هادی، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی موسڵ و شنگال
پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی دهۆک
کەمال کەرکووکی، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی کەرکووک
رێبوار یەڵدا، دەزگای هەڵبژاردن
ئامینە زكرى، بهرپرسى بهدواداچوون
سالار عوسمان، بەرپرسی راگەیاندن
چنار سەعد عەبدوڵڵا، بەرپرسی دیراسات
جەعفەر ئیمنکی، بەرپرسی پەیوەندیی گشتی
زاگرۆس فەتاح، بەرپرسی دارایی و کارگێڕی
مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی لەبارەی گۆڕانکاریی ئۆرگان و رێکخستنەکانی حیزبەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، گۆڕانکارییەکان بۆ خۆگونجاندنە لەگەڵ دۆخی سیاسی و ئەو قۆناخەی ئێستا دەگوزەرێت.
لە کۆنگرەی 14ی پارتی چەند گۆڕانکارییەک لەنێو پەیکەربەندی حیزبەکەدا روویانداوە. یەکێک لە گۆڕانکارییەکان دروستکردنی دەستەی کارگێڕی بوو، لە جیاتی سکرتێری مەکتەبی سیاسی کەسێک دەکرێتە بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی.
کەمکردنەوەی کارگێڕی لق و ناوچەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەکەدا یەکێکی دیکە بوو لەو گۆڕانکارییانەی دەنگی لەسەردرا؛ بەشێوەیەک ژمارەی کارگێڕانی لق بۆ شەش کارگێڕ و کارگێڕانی ناوچەش بۆ چوار کارگێڕ کەمکرانەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ