ئاژانسی فەرمیی تورکیا: میت بهرپرسێكی پهكهكهی له باکووری عێراق کوشت
رووداو دیجیتاڵ
ئاژانسی فهرمیی توركیا بڵاویكردهوه، تیمی ئۆپهراسیۆنهكانی دهزگای ههواڵگری نیشتمانیی توركیا "میت" بهرپرسێكی پهكهكهیان له باکووری عێراق (هەرێمی کوردستان) بهناوی هیزرەت چاڵکن، كردووەتە ئامانج.
هیزرەت چاڵکن کە ناسناوی "دڵخاز" بوو، ناوی لە لیستی خۆڵەمێشی داواکراوانی پەکەکەدا بووە. بە گوێرەی هەواڵەکەی ئاژانسی ئەنادۆڵ، کارەکەی گواستنەوەی گەریلا و چەک و تەقەمەنی بووە بۆ پەکەکە لەنێوان عێراق و سووریا.
ئاژانسهكه تورکییەکە نووسیویەتی، دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی "میت" زانیاری هەواڵگری دەستکەوت بەوەی دڵخاز، لە باشووری کوردستان لەگەڵ چەند ئەندامێکی دیکەی پەکەکە کۆدەبێتەوە، دوای ئەوەی میت شوێنی کۆبوونەوەکەی دیاریکرد، ئۆپەراسیۆنی ئەنجامدا. بەو هۆیەوە ئەو بەرپرسەی پەکەکە و چەند گهریلایەکی دیکە كوژراون.
هیزرەت چاڵکن لە ساڵی 2011ـهوە چووەتە ریزەکانی پەکەکە و تاوەکو ساڵی 2014 لە باکووری کوردستان بووە. دواتر نێردرایە کۆبانێ و لە ریزەکانی یەپەگەدا بوو. لە ساڵی 2017 فەرماندەی یەکینەکانی چەکە قورسەکان بوو لە سەرێ کانیێ. ساڵی 2019 هاتووەتە هەرێمی کوردستان و کاری گواستنەوەی گەریلاکان و چەک و تەقەمەنی لەنێوان عێراق و سووریا بۆ پەکەکە رێکخستووە.