لە سۆران دەستبەسەر دوو کیلۆ تلیاک دەگیرێت

24-11-2019
بەختیار قادر
بەختیار قادر
نیشانەکردن ماددەی هۆشبەر
A+ A-
 
رووداو - سۆران 

بەڕێوبەرایەتیی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایدەگەیێنێت، لە سۆران دەستیان بەسەر دوو کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گرتووە و تۆمەتبارێکیش دەستگیرکراوە.
 
سالار موشیر، بەرپرسی بنکەی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکانی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ تۆمەتبارەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.
 
بە گوتەی سالار موشیر، ماددە هۆشبەرەکە رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکانی ھەولێر کراوە و کەسەکەش رادەستی دادگا کراوە.
 
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتیی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، لەماوەی هەشت مانگی یەکەمی 2019دا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکانی هەولێر، دهۆک، سۆران، ئاکرێی سەر بە بەڕێوبەرایەتیی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، 790 تۆمەتبار لەسەر ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون و دەستیش بەسەر 112 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیراوە، کە زۆربەی هیرۆین و کریستاڵ و تلیاک بوونە.
 
هەروەها تەنیا لە ساڵی 2018 و لە هەولێر 415 کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە و 941 تۆمەتباریش لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئۆفیسی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ رووبەڕووبونەوەی مادەی هۆشبەر و تاوان، لەسەر ئاستی جیهان نزیکەی 200 ملیۆن کەس بەکاربەری ماددەی هۆشبەرن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دووکەڵی موەلیدەیەک لە شاری هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

ئەنجوومەنی موەلیدەکان: 65 خاوەن موەلیدە سزادراون

لایەنە پەیوەندیدارەکان دەڵێن، بۆ خاوێنکردنەوەی ژینگەی هەولێر هەوڵەکانیان چڕ دەکەنەوە. سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی شارەکەش دەڵێت، چاوپۆشی لە خاوەن موەلیدەکان ناکەن، ئەگەر ببنە هۆکاری پیسکردنی ژینگە و لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵ دەکەن