بەڵێن عەبدوڵڵا وەکو سکرتێری حیزبی زەحمەتکێشان هەڵبژێردا
رووداو - هەولێر
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی گشتی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، بەڵێن عەبدوڵڵای بە سکرتێری حیزب هەڵبژارد، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆخواست.
رۆژانی 22 و 23ـی تشرینی دووەم، حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەیەمین کۆنگرەی خۆی لە شاری هەولێر بەست و لە کۆنگرەدا بڕیار لەسەر چەند گۆڕانکارییەک لە دەستەی سەرۆکایەتی ئەو حیزبە دران. ئەنجوومەنێکی گشتی هەڵبژێردران کە لە 25 ئەندام پێکدێن و پرسی هەڵبژاردنی سکرتێر و جێگری سکرتێر و بەرپرسی ئەنجوومەنە گشتییەکە بۆ کۆبوونەوەی یەکەمی ئەنجوومەنەکە مایەوە.
ئەمڕۆ لە یەکەم کۆبوونەوەی، ئەنجوومەنی گشتی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، بەهمەن حوسێنی وەکو بەرپرسی ئەنجوومەنەکە و بەڵێن عەبدوڵڵا بە سکرتێری حیزب و سەعد خالد، بە جێگری سکرتێری حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان هەڵبژارد.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بهبۆنهى ههڵبژاردنييهوه به سكرتێرى حیزبى زهحمهتكێشانى كوردستان، پيرۆزبايى لە بەڵێن عەبدوڵڵا كرد و هيواى سهركهوتنى له ئهركى تازهيدا بۆ خواست.
هەروەها سەرۆکی هەرێمی کوردستان پيرۆزباييى سهركهوتنى كۆنگرهى دەیەمی له حیزبى زهحمهتكێشانى كوردستان و سهركردايهتيى تازهی حیزبەکە کرد و رێز و پێزانينى بۆ خهبات و تێكۆشان و ماندووبوونى ئهوان و حیزبى زهحمهتكێشان دووپاتكردهوه.
هاوکات بەڵێن عەبدوڵڵا، سكرتێرى حیزبى زهحمهتكێشانى كوردستان خۆشحاڵى و سوپاس و پێزانينى خۆى و ههڤاڵان و حیزبى زهحمهتكێشانى كوردستانى بۆ پيرۆزبايى و پهيوهنديى تهلهفۆنيى نێچێرڤان بارزانى دهربڕى.
کۆنگرەی دەیەمی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە هۆڵی پێشەوا لە شاری هەولێر بە درووشمی (مافی بڕیاردانی چارەنووس، یەكڕیزی كوردستانی، چاكسازی، عەدالەتی كۆمەڵایەتی) و بە بەشداری 372 ئەندام بەڕێوەچوو.