ڤیدیۆی چوونەژوورەوەی سەگ بۆ نێو بەشەناوخۆیی کچانی زانکۆی سلێمانی

24-11-2018
راوچی حەسەن @Rawchihasan
رووداو بۆیەکەمجار ڤیدیۆکە بڵاودەکاتەوە
رووداو بۆیەکەمجار ڤیدیۆکە بڵاودەکاتەوە
نیشانەکردن بەشەناوخۆیی کچانی زانکۆی سلێمانی خۆپیشاندان
A+ A-

رووداو - سلێمانی

رووداو بۆ یەکەمجار ڤیدیۆی چوونەژوورەوەی سەگ بۆ نێو بەشەناوخۆیی کچانی زانکۆی سلێمانی بڵاودەکاتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی کە بەشێک لە کچانی بەشەناوخۆییەکە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ناڕەزاییان دەربڕی.

سامان بەشارەتی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە سلێمانی رایگەیاند، بەشێک لە کچانی بەشەناوخۆیی زانکۆی سلێمانی ڤیدیۆی ئەو سەگانەیان ناردووە کە دەچنە ناو بەشە ناوخۆییەکەیان و دەڵێن، سەگەکان هەراسانیان کردووین. بەگوتەی خۆیان جگەلەوەی کە خزمەتگوزاری لە بەشەناوخۆییەکەیاندا نییە، بەهۆی ئەوەوە ناتوانن بەباشی وانەکانیان بخوێنن. 

درەنگانی شەوی رابردوو کچانی بەشەناوخۆیی زانکۆی سلێمانی ناڕەزاییان لەبەرامبەر نەبوونی خزمەتگوزاری و چوونی سەگ بۆ نێو بەشەناوخۆییەکەیان دەربڕی و یەکێک لە کچەکان لەبارەی خۆپیشاندان و گردبوونەوەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کە ئەوان هیچ خزمەتگوزارییەکیان نییە و داوایان کرد کە ئاوڕی جیدییان لێبدرێتەوە.

لەبارەی کێشەی ئەو خوێندکارانە، رۆژی یەکشەممە 25-11-2018، تۆڕی میدیایی رووداو بەرنامەیەکی مەیدانی تایبەت بە کێشە و گرفتی ئەو خوێندکارانە ئەنجام دەدات و گفتوگۆش لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار و بەشێک لە خوێندکاران دەکات.

نزیکەی دوو هەزار و 500 خوێندکاری کچ لە بەشەناوخۆیی کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی دەمێننەوە و بەگوتەی خۆیان، هیچ کەلوپەل و پێداویستییەکی خوێندن لە بەشەناوخۆییەکەیاندا بەدیناکرێت. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە