کشتوکاڵی هەڵەبجە: ئەم ساڵ نزیکەی 30 هەزار تۆن بەرهەمی هەنارمان دەبێت

24-10-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجە دەڵێت، ئەم ساڵ بەرهەمی هەنارمان لە دوو ساڵی رابردوو زیاتر دەبێت و دەگاتە نزیکەی 25- 30 هەزار تۆن.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 24ی تشرینی یەکەمی 2024، ستار مەحموود، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە بە رووداوی گوت: "لە دوو ساڵی رابردوو بەهۆی بەفر و بارانێکی زۆر بەرهەمەکانی کشتوکاڵ زیانی زۆریان پێکەوت و بەرهەممان کەمیکردبوو، بەڵام ئەم ساڵ بەرهەمی هەنار لە پارێزگای هەڵەبجە لە ساڵانی رابردوو باشترە و پێشبینی دەکەین نزیکەی 25- 30 هەزار تۆن بەرهەمی هەنارمان دەبێت."
 
ساڵانە لە هەڵەبجە فێستیڤاڵی هەنار بەڕێوەدەچێت. لەوبارەوە بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجە دەڵێت: "بڕیارە 10مین فێستیڤاڵی هەنار لە 31ی ئەم مانگە لە پارک و شاری یاریی هەڵەبجە دەستپێبکات و تاوەکو 2ی تشرینی دووەم بەردەوام بێت. لە ڤێستڤاڵەکدا 600 شوێن بۆ خاوەن باخ، خاوەن کارگە بەروبومە کشتوکاڵییەکان، کارە دەستییەکان و بەشداربووانی دیکە ئامادە دەکرێت."
 
لە فێستیڤاڵەکەدا، هەناری هەڵەبجە و هەورامان، هەنگوینی ناوچەکە، دۆشاو، مێوژ، گوێزی هەورامان، خواردنە کوردەوارییەکان، بەرهەمە کولتوورییەکان و کارە دەستییەکانی خانمان لە فێستیڤاڵەکەدا بۆ سەردانیکاران دەخرێنەڕوو.
 
ساڵی رابردوو نۆیەمین فێستیڤاڵی هەنار لە 2ـی مانگی 11 دەستیپێکرد و 3 رۆژ بەردەوام بوو. بەگوێرەی لیژنەی ئامادەکارییەکەی، لەو فێستیڤاڵەدا 270 هەزار هاووڵاتی بەشدارییان کرد و فرۆشی بەرهەمەکانیش بایی زیاتر لە ملیارێک و 300 ملیۆن دینار بوو.
 
هەمان فێستیڤاڵ ساڵی 2022 لە 24 و 25ـی مانگی 10 بەڕێوەچوو.
 
هەڵەبجە بە بە هەبوونی هەنار بەناوبانگە. لە 20 هەزار دۆنم زەوی بە هەنار چێندراو 9,000ی لە سنووری هەڵەبجەیە و بەرهەمی ساڵانەی دەگاتە 30 هەزار تۆن.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی ورمێ.

پلاندانانی ورمێ: بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان پێویستمان بە 262 ملیۆن دۆلارە

سەرۆکی رێکخراوی بەڕێوەبردن و پلاندانانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی پارێزگاکە کە بەشی زۆریان راگیراون، پێویستیان بە زیاتر لە 262 ملیۆن دۆلارە.