کۆمیسیۆن: پێنج مانگی دیکە پاداشتی دارایی کارمەندانی سەر سندووقەکان دابەش دەکەین

24-10-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی تیمی رۆژنامەڤانیی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەڵێت: نزیکەی پێنج مانگی دیکەمان پێویستە تاوەکو بتوانین پاداشتی دارایی بۆ کارمەندانی سەر سندووقەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دابین بکەین.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 24ـی تشرینی یەکەمی 2024، عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی رۆژنامەڤانیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەمڕۆ وەزیری دارایی عێراق رەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی پاداشتی دارایی کارمەندانی کۆمیسیۆن لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق داوە، رێکارەکانی ئامادەکاری بۆ پێدانی پاداشتی دارایی بە کارمەندانمان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش دەستیپێکردووە، بەڵام کاتی پێویستە و دەبێت چاوەڕێ بکەین."
 
گوتیشی: "بەدڵنیاییەوە 4 بۆ 5 مانگ پێویست دەبێت، تاوەکو ئەو ئەو بڕە پاداشتە خەرج دەکرێت، بەڵام بەدڵنیاییەوە مافی ئەو کارمەندانەمان لە ئەستۆی ئێمەیە و نافەوتێت."
 
زیاتر لە 41 هەزار کارمەند بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆسەی دەنگدان تۆمارکراون، کە پێکدێن لە فەرمانبەر و دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان، ئەو بڕە پاداشتەش کە بۆیان دیاریکراوە.
 
بە گوتەی عیماد جەمیل، "بۆ هەر کارمەندێکی ئاسایی ناوەند و بنکەکان کە فەرمانبەر بێت، 100 هەزار دینار؛ کارمەندانی سەر ئامێرەکان کە فەرمانبەر بێت 150 هەزار دینار و ئەو کارمەندانەش کە دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکانن چ کارمەندی ئاسایی بن یان کارمەندی سەر ئامێرەکان، 250 هەزار دیناریان پێدەدرێت."
 
دەنگدانی تایبەت رۆژی 18ی مانگ و دەنگدانی گشتیش رۆژی 20ی مانگ بەڕێوەچوو.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پۆلێکی خوێندن لە کەرکووک.

شاندێکى مامۆستایانى خوێندنى کوردى کەرکووک دەچنە بەغدا

شاندێکى مامۆستایانى خوێندنى کوردى دەچنە بەغدا و لەگەڵ لایەنە سیاسی و پەیوەندارەکان کۆدەبنەوە بۆ جێبەجێکردنى داواکارییەکانیان کە سەرەکیترینیان گواستنەوەى راژەکانیانە بۆ سەر وەزارەتى پەروەردەى فیدراڵ.