سامانە سرووشتییەکان: زیاتر لە 370 هەزار خێزان نەوتیان وەرگرتووە

24-10-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تائێستا زیاتر 373 هەزار خێزان نەوتیان وەرگرتووە. بەڕێوەبەری دابەشکردنی سووتەمەنیی هەولێریش دەڵێ: "ئەگەر وەرزی سەرما درێژەی کێشا دەتوانین نەوتی دیکەش دابەشبکەین". گوتەبێژی مەیدانی سووتەمەنیفرۆشانی هەولێریش گوتی، نرخی بەرمیلێک نەوت لە هەرێمی کوردستان 10 هەزار دینار بەرزبووەتەوە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 24ی تشرینی یەکەمی 2024، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رایگەیاند: "تائێستا نزیکەی 75 ملیۆن لیتر نەوت بەسەر 373 هەزار خێزان دابەش کراوە، کە دەکاتە نزیکە 35% کۆی نەوتی دابەشکراو."
 
ئاری کاکەشین، بەڕێوەبەری دابەشکردنی سووتەمەنیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تائێستا 33 ملیۆن لیتر نەوتیان لە سنووری پارێزگاکە دابەشکردووە و بەردەوام دەبن تاوەکو هەموو خێزانێک نەوت وەردەگرێت.
 
ئاری کاکەشین گوتی: "ئەگەر وەرزی سەرما درێژەی کێشا و حکومەتی عێراق هاوکار بوو، دەتوانین نەوتی دیکەش دابەش بکەین، زیاد لە پێویست نەوتمان لەبەردەستە."
 
دوێنێ چوارشەممە، 23ی تشرینی یەکەم، سەرباز کەریم، گوتەبێژی مەیدانی سووتەمەنیفرۆشانی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "چەند رۆژێک پێش ئێستا بەرمیلێک نەوت بە کۆ 138 هەزار دینار بوو، ئێستا بووە بە 148 هەزار دینار، ئێستا بەرمیلێک نەوت بە نزیکەی 160 هەزار دینار دەگاتە دەست هاونیشتمانیان."
 
گوتەبێژی مەیدانی سووتەمەنیفرۆشانی هەولێر، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی بۆ دابەزینی پلەی گەرما گەرما گەڕاندەوە.
 
هەرێمی کوردستان پێویستی بە زیاتر لە 268 ملیۆن لیتر نەوتە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 74 ملیۆن لیتر نەوت بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکاندا دابەشکراوە.
 
بەگوێرەی دوایین راگەیێندراوی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، ساڵی رابردوو دابەشکردنی نەوت تاوەکو 27ـی ئاداری ئەمساڵ بەردەوام بووە، لەو ماوەیەدا لە هەولێر 153 هەزار و 422 خێزان، دهۆک 77 هەزار و 899 خێزان، لە سلێمانی و هەڵەبجەش 120 هەزار و 200 خێزان بەشە نەوتیان وەرگرت.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی ورمێ.

پلاندانانی ورمێ: بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان پێویستمان بە 262 ملیۆن دۆلارە

سەرۆکی رێکخراوی بەڕێوەبردن و پلاندانانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی پارێزگاکە کە بەشی زۆریان راگیراون، پێویستیان بە زیاتر لە 262 ملیۆن دۆلارە.