حه‌ج و عومره‌: پێویستمان بە سێ چێشتلێنه‌رە بۆ ئاماده‌کردنی خواردنی حاجیان

24-10-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە دەڵێت، پێویستیان بە سێ چێشتلێنه‌رە لە هه‌رسێ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئاماده‌کردنی خواردنی حاجیان بۆ وه‌رزی حه‌جی 2025 له‌ سعودیه‌.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 24ی تشرینی یەکەمی 2024، کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "پێویستمان بە سێ چێشتلێنه‌ر لە هەرسێ پارێزگاکانی هه‌ولێر، دهۆک و سلێمانی دەبێت بۆ سه‌رپه‌رشتیکردن و چاودێری ئاماده‌کردنی خواردنی حاجیان بۆ وه‌رزی حه‌جی 2025 له‌ سعودیه‌."
 
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە دەڵێت، ئەوەی داواکاریی پێشکەش دەکات دەبێت ئەو مەرجانەی تێدابێت:
 
1- داواکار شاره‌زایه‌کی ته‌واوی هه‌بێت له‌ چۆنیه‌تی ئاماده‌کردنی خواردن و ئاماده‌بێت له‌ به‌رامبه‌ر لیژنه‌ شاره‌زایی خۆی بسه‌لمێنێت و له‌ کاره‌که‌ی به‌رده‌وام بێت.
 
2- داواکار ته‌ندروستیی باش بێت و توانای کارکردنی هه‌بێت.
 
3- داواکار ده‌بێت خاوه‌ن ناوبانگێکی باش بێت و خوره‌وشتی به‌رز بێت.
 
4- داواکار پابه‌ند بێت به‌ سه‌رجه‌م رێنماییه‌کانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومره‌ له‌ سعودیه‌.
 
5- داواکار له‌ تاقیکردنه‌وه‌ی تیۆری به‌رامبه‌ر لیژنه دەربچێت‌.
 
6- داواکار ته‌مه‌نی له‌ 20 ساڵ که‌متر نه‌بێت و له‌ 55 ساڵ زیاتر نه‌بێت.
 
7- گوژمه‌یه‌ک پاره‌ له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ دابنێت وه‌کوو بارمته‌ تاوه‌کو کۆتایی هاتنی پڕۆسه‌ی حه‌ج.
 
8-داواکار به‌ڵگه‌نامه‌ فه‌رمییه‌کان و دوو وێنه‌ی که‌سی له‌کاتی پێشکهش‌کردن له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێت.
 
9- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ ته‌یها ڤیزای حه‌ج و شوێنی مانه‌وه‌ و خواردن بۆ داواکار دابین ده‌کات.
 
10-داواکار سه‌رجه‌م تێچووی حه‌ج بدات.
 
11- دوای دانانی ناوی داواکار بۆی نییه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک پاشگه‌زببێته‌وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ تووشی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێته‌وه‌.
 
12- رۆژی چاوپێکه‌وتن له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ دیاری ده‌کرێت و سه‌رجه‌م داواکاره‌کان که‌ مه‌رجه‌کان ده‌یانگرێته‌وه‌ ئاگادار ده‌کرێنه‌وه‌.
 
13- داواکار زمانی عه‌ره‌بی به‌ باشی بزانێت. 
 
14- پابه‌ند بێت به‌ کاتی ده‌وام له‌ عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌ که‌ پێویسته‌ بۆ ماوه‌ی 24 کاژێر یه‌کێک له‌ چێشتلێنه‌ره‌کان له‌ شوێنی کارکردنی ئاماده‌بێت.
 
15- پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌موو چێشتلێنه‌ره‌کان رۆژانه‌ سه‌رنج و تێبینییه‌کانی حاجیان وه‌ربگرن و ئه‌وه‌ی گونجاوه‌ کاری له‌سه‌ر بکه‌ن.
 
لە بارەی کاتی وەرگرتنی داواکارییەکان گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە گوتی: "ماوه‌ی پێشکه‌شکردن له‌ 27/10/2024 ده‌ستپێده‌کات و له‌ 10/11/2024 کۆتایی دێت، پێویستە بۆ وه‌رگرتنی فۆرمی پێشکه‌شکردن سه‌ردانی به‌شی کاروباری یاسایی و گرێبه‌سته‌کان له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی کوردستان بکەن."
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەت وەڵامی زاوایەکی سەدام حوسێن دەداتەوە

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قسەی کەسێک بەناوی جەمال مستەفا تکریتی رەتدەکاتەوە، کە "لێدوانی ناڕاست"ـی بەناوی مەسرور بارزانییەوە بڵاوکردووەتەوە.