رووداو دیجیتاڵ
له سنوورى خورماتوو دهست بهسهر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا، كه دهیویست چوار ژنى بیانى به نایاسایی بگهیێنێته بهغدا.
کاوە شێخانی، راوێژکاری ئەمنیی پارێزگاری سەلاحەدین رۆژی پێنجشەممە، 24-10-2024، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەیانی ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکان لە بازگەی باکووری خورماتوو، دوای ئەوەی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی تایبەت کردووە، دەرکەوتووە کە ویستوویەتی بە قاچاخ چوار ژنی بیانی لە شاری کەرکووکەوە بگوازێتەوە بۆ بەغدا."
گوتیشی: "ژنهکان بە رەچەڵەک نیپاڵین و لەگەڵ شۆفێرەکەدا دەستگیرکراون."
کاوە شێخانی ئاماژهى بهوهشكرد، "هۆکاری بردنی ئەو ژنانە ئەوەیە، لە بەغدا پێدانی مۆڵەت بە ژنانی بیانی بۆ کارکردن رێکارەکانی قورسترن و تێچوویشی زیاترە، بۆیە ناتوانن راستەوخۆ بە یاسایی بیانبەنە بەغدا، بەڵکو لە شارەکانی دیکەوە دەیانبەن و لەوێ کاریان پێدەکەن. مانگانەش چەندین حاڵەتی لەوجۆرە لە بازگەکانی ئەم سنوورە تۆماردەکرێن."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ