تەرمی گەنجێک لە گەڕەکی موسەڵڵای کەرکووک دۆزرایەوە
رووداو دیجیتاڵ
ئێوارەی رۆژی چوارشەممە کاژێر 19:00 تەرمی گەنجێک لەنێو ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە، بەپێی زانیارییەکان "بە حەبل خۆی خنکاندووە."
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووک بەتۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەپێی بەدواداچوونەکانی پۆلیس بۆیان دەرکەوتووە ئەو کەسەی خۆی خنکاندووە لەدایکبووی 2002 ـەو لەنەتەوەی سابیئی مەندائییە، هۆکاری خۆکوشتنەکەشی پەیوەستە بە کێشەی خێزانییەوە."
سەرچاوەکەی پۆلیس راشیگەیاند: "رووداوە خۆکوژییەکە کاژێر07:00 لەنێو ژوورێکی ماڵەکەدابووە، لەرێگەی حەبل بە سەقفی ماڵەکەوە خۆی هەڵواسیوە و خنکاوە دواتر تەرمەکەی رەوانەی دادپزیشکی کراوە.