رووداو دیجیتاڵ
زیاتر لە20 جووتیاری گوندەکانی شەناغە، گابەڵەکە و پەلکانەی سنووری سەرگەڕان لە پارێزگای کەركووک لەلایەن هێزەکانی سوپای عێراقەوە بەبیانووی کارکردن دەستبەسەرکراون.
دلێر کاکە ئەحمەد، موختاری گوندی گابەڵەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەمڕۆ بە بەردەوامی هێزەکانی سوپا بەناوچەکەدا سووڕاونەتەوە و رێگرییان لەکاری جووتیاران کردووە. جوتیارانی کوردیش لەناوچەکە کۆبوونەوە و تێکڕا بڕیارییانداوە کاربکەن."
هەر لەبەر ئەوەش، هێزەکانی سوپا زیاتر لە 20 جووتیاریان راپێچی بارەگای هێزە سەربازییەکان کردووە و پێیان راگەیاندوون کە "نابێ بەهیچ جۆرێک کار بکەن."
موختاری گوندی گابەڵەکە گوتیشی، "زیاتر لەساڵێکە سوپا لەو ناوچەیە بەبێ هیچ فەرمان و نووسراوێک رێگری دەکات لەوەی خەڵک بچنە سەر زەوییەکانیان. ماوەیەکیشە هەمەڕی سەربازی و سەربازەکانی فیرقەی 8 رۆژانە خاڵی کاتی دادەنێن، هەر کەسێک تەنانەت بچێتە سەر زەوییەکەی دەستگیری دەکەن."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ