یەکگرتوو: هەوڵی نەزۆکی هەندێک دەوڵەت بۆ ناشرینکردنی ئیسلام نیشانەی شکستە
رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ شەممە ئەنجوومەنی شوورای گشتیی یەکگرتوو بە سەرپەرشتیی ئەمینداری حیزبەکە کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا باسی دۆخی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە کراوە. دەشڵێن، "هەوڵی هەندێک دەوڵەت و لایه‌ن بۆ ناشرینكردن و لێدانى پیرۆزییه‌كانى ئایینى ئیسلام پوچه‌ڵ و نیشانه‌ی شكسته".
بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو باسی لە بارودۆخی هەرێمی کوردستان، ناوچه‌كه و جه‌ختى كردووەتەوە له‌وه‌ى "ئه‌ركى حكومه‌ته چاكسازى ریشه‌یى بكات و مووچه و بژێوى فه‌رمانبه‌ران دابین بكات".
لە کۆبوونەوەکەدا د. هادی عەلی، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتوو و د. محەممەد ئەحمەد، سەرۆکی دەستەی باڵای چاودێریی یەکگرتوو ئامادەبوونە و بە سەرپەرشتیی سەلاحەددین بەهائەدین بووە.
لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا، باسی بەرزڕاگرتنی مانگی مەولوود کە مانگی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامە کراوە، راگەیێندراوەکە دەڵێت، "ئه‌نجوومه‌ن هه‌ڵوێسته‌ى كرد له‌سه‌ر هه‌وڵى نه‌زۆك و ناحه‌زانه‌ى هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت و لایه‌ن بۆناشرینكردن و لێدانى پیرۆزییه‌كانى ئایینى ئیسلام، ئه‌م هه‌وڵه به پووچه‌ڵ و نیشانه‌ى شكست ناساند و به‌تووندى ئیدانه‌ى كرد".
گوتەکانی ئەنجوومەنی شوورای گشتیی یەکگرتوو لەکاتێکدایە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا رایگەیاندووە، رووبەڕووی "تیرۆریزمی ئیسلامی" دەوەستێتەوە. لە سەرەتای ئەم مانگەش ئاماژەی بەوە کرد، ئیسلام لە هەموو جیهان لە قەیراندایە.
ئەو گوتانەی ماکرۆن کاردانەوەی لێکەوتەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە گوتارێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند، "چی بە سەرۆکی وڵاتێک بڵێیت کە بەوشێوەیە مامەڵە لەگەڵ ملیۆنان کەس دەکات کە بیروباوەڕی جیاوازیان هەیە، سەرەتا دەبێت پشکنینی دەروونی بکات".