دوو منداڵی خێزانێکی هەژار پێویستیان بە چاندنی گورچیلەیە

24-10-2020
ساهیرە سدیق
ساهیرە سدیق
نیشانەکردن چاندنی گورچیلە ئاکرێ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ساڵانێکە ئێش و ئازار نەیهێشتووە چێژ لە جیهانی منداڵییان ببینن، گەورەترین هاوڕێیان پزیشکە و کەرەستەی یاریشیان دەرمان و چارەسەرە. باوکیان دەڵێت، کوڕەکەی بەتەواوی گورچیلەی لەدەستداوە و کچەکەشی تەنیا کەمتر لە ساڵێکی بۆ دانراوە ئەویش گورچیلەی لەدەستدەدات.
 
سابر و ئامینە خوشک و برایەکن کە تەمەنیان 11 و 7 ساڵە و لە گردەسێنی ئاکرێ دادەنیشن. خێزانێکی هەژارن و بەگوتەی باوکیان هەر لە سکماکەوە کێشەی گورچیلەیان هەبووە و ساڵانێکە لە هەولێر و موسڵ خەریکی وەرگرتنی چارەسەرن.
 

ئەیاز ئیسلام و منداڵەکانی لە ماڵەکەی خۆیان. وێنە؛ نایف رەمەزان

ئەیاز ئیسلام نەعمان، باوکی منداڵەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "منداڵەکانم کێشەی گورچیلەیان هەیە و میز لەگەڵ خوێن دەچێتەوە ناو لەشیان و دەبێتە چەوری. هەر لە منداڵییەوە لە هەولێر و موسڵ خەریکی وەرگرتنی چارەسەرن و ئازارێکی زۆریان هەیە".
 
بەگوتەی ئەیاز ئیسلام، لەدوایین پشکنین دەرکەوتووە کە سابر هەردوو گورچیلەکەی لەکار کەوتووە و کاژێر سفری بۆ دانراوە و بەگوتەی پزیشکەکەی دەبێت بەخێرایی گورچیلەی بۆ بچێندرێت، ئەگینا ژیانی دەکەوێتە مەترسییەوە.
 

ئەیاز ئیسلام و سابری کوڕی لە ماڵەکەی خۆیان. وێنە؛ نایف رەمەزان

سەبارەت بە دۆخی تەندروستیی ئامینە، ئەیاز ئیسلام گوتی؛ بەپێی پشکنینەکان پزیشکان دەڵێن ئەویش کەمتر لە ساڵێکی دیکە گورچیلەکانی لەدەستدەات و پێویستە بۆ ئەویش گورچیلە بچێندرێت.
 
باوکی سابر و ئامینە کە دوو منداڵی دیکەی هەیە، داوا لە بەرپرسان و خێرخوازان دەکات ژیانی منداڵەکانی لە مەترسیی رزگار بکەن. بەگوتەی ئەو، چاندنی گورچیلە تێچوویەکی زۆری دەوێت کە بۆ هەردووکیان تێچووەکەی 60 ملیۆن دینارە و لە توانایدا نییە، چونکە وەک خۆی دەڵێت، پێشمەرگەیە و بە مووچەیەکی کەم بەهیچ شێوەیەک ناتوانێ خەرجییەکانیان دابین بکات.

 

وێنەی ماڵەکەیان لە گردەسێنی ئاکرێ. وێنە؛ نایف رەمەزان

بەشێک لە راپۆرتە پزیشکییەکانی سابر و ئامینە

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پۆلیسی وان چەند قاچاخچییەکی دەستگیرکردووە. وێنەکە ئەرشیڤە و نوێ نییە.

لە وان 14 کەس بە تۆمەتی قاچاخچێتی بە کۆچبەران دەستبەسەرکران

لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان لە ماوەی دوو هەفتەدا لە کۆی 14 کەس کە بە تۆمەتی قاچاخچێتیکردن بە کۆچبەرانەوە دەستبەسەرکران، شەش کەسیان بە بڕیاری دادگە خرانە زیندانەوە.