گالەری

 
 
رووداو دیجیتاڵ
 
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە هەردوو یانەی باسێلۆنا و ریاڵ مەدرید لە گەڕی حەوتەمی لالیگادا لە یاریگەی کامپ نۆ رووبەڕووی یەکدی بوونەوە و یانەی شاهانەیی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەی لە یانە کەتەلۆنییەکە بردەوە.
 
هەمیشە لەکاتی رووبەڕووبوونەوەی ئەو دوو یانەیەدا کافتریا و چایخانەکانی شەقامی ئیسکانی هەولێر و پڕ دەبن لە هاندەرانی ئەو دوو یانەیە. بەڵام ئەمساڵ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هاندەری کەمتر ئامادەبوون.