د. نەجمەدین کەریم: مەترسی لەسەر دەنگی کورد لە کەرکووک هەیە

24-10-2019
گۆڤەند مستەفا
نەجمەدین کەریم لەگەڵ سەنگەر عەبدولڕەحمان. وێنە: رووداو
نەجمەدین کەریم لەگەڵ سەنگەر عەبدولڕەحمان. وێنە: رووداو
نیشانەکردن تێشت
A+ A-
 
رووداو  هەولێر

بڕگەی ئەمجارەی تێشت لەگەڵ دۆستانی پرۆگرامی نووڕۆژی دۆستانی تۆڕی میدیایی رووداو لەگەڵ د. نەجمەدین کەریم، پارێزگاری لەکارلادراوی کەرکووک بوو، سەرەڕای باسی لایف ستایلی خۆی، باسی لە کێشە سیاسییەکانی پەیوەست بە هەرێمی کوردستان و بەغدا و کێشە نێوخۆییەکانی حکومەتی عێراقی لەگەڵ سەنگەر عەبدولڕەحمانی پێشکەشکار کرد.
 
سەبارەت بە دۆخی ئێستای عێراق پارێزگاری لەکارلادراوی کەرکووک  دەڵێ، نەمانی ئەو حکومەتە و دوورخستنەوەی عادل عەبدولمەهدی دۆخێکی ئاڵۆز لە عێراق دروستدەکات، ئەو جێگرەوانەی بۆ عادل عەبدولمەهدی دانراون زۆر نزیکن لە ئێران، ئێرانیش رۆڵی بەرچاوی هەیە لە عێراق، سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆمار و سەرۆکی پەرلەمانیش هەموویان بە رەزامەندی ئێران هەڵبژێردراون.
 
لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و دروستکردنی لیستێک رایگەیاند، "تاوەکو ئێستا لەسەر بڕیارەکە ماوین بۆ دروستکردنی لیستێک، بەڵام ئەو هەڵبژاردنە کۆسپی زۆری تێدا دەبێت بۆ کورد، یەکێک لەوانە یاسای هەڵبژاردنە، کە لە بڕگەیەکی ئەو یاسایەدا هاتووە ئەوەی لەناو کەرکووک نەبێت ناتوانێت دەنگ بدات، لە کاتێکدا 30 بۆ 35%ی دەنگدەری کەرکووک لە کوردستان دەژین، ئەمەش زەرەر بە کورد دەگەیێنێت، دەبوو لەو کاتەدا کورد لە پەرلەمان بایکۆتی دانیشتنەکە بکات بۆ ئەوەی یاساکە تێپەڕ نەبێت".
 
بە گوتەی نەجمەدین کەریم، کێشەی دووەم لەناو کەرکووک بوونی هێزەکانی سوپا و حەشدی شەعبییە، "بە تایبەت لەو ناوچانەی کە پێکهاتەی جیاوازی شارەکەی تێدایە، رەنگە لەو ناوچانە کورد ئەو ئازدیەیان نەبێت بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان. بۆیە بەشداریکردن لە هەڵبژاردن لە بارودۆخێکی لەو شێوەیە کە ببێتە هۆی ئەوەی کورد دەنگ کەم بهێنێت، بەمەش کورد ناچار دەکەن بە پشکی 32% بۆ هەر سێ پێکهاتەکە رازی بێت، واتە خۆت رەوایی بەو هەڵبژاردنە دەدەیت، بۆیە دەبێت کورد باش بیربکاتەوە".
 
لەبارەی ئاییندەی حکومەتی عێراق و خۆپیشاندانەکان و ئەو بارودۆخەی ئێستا لە عێراق هەیە، پارێزگاری پێشووی کەرکووک دەڵێت "سەرۆکوەزیران هەوڵ دەدات ئارامییەک لە وڵاتەکە دروست ببێت، واتە کێشە دروستکەر نییە وەکو حکومەتەکانی پێشوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەش حکومەتێکی بەهێز نییە و سەرۆکوەزیران حیزبێک و فراکسیۆنێکی لە پشت نییە، سەدرییەکان ساڵێکیان بۆ دانابوو، عەبادی هەر لەسەرتاوە لە هەوڵی پیلانگێڕی بووە؛ نەمانی ئەو حکومەتە و ئەو سەرۆکوەزیرانە دۆخێکی زۆر ئاڵۆز دروستدەکات و نازانین کێ دێتە شوێنی.. ئێران و ئەمریکاش لەگەڵ ئەوەن گۆڕانکاری نەبێت".
 
نەجمەدین کەریم دەشڵێت "ئێران رۆڵی بەرچاوی هەیە لە عێراق، زۆربەی ئەو ناوانەی دەهێندرێن بۆ ئەوەی شوێنەکەی عادل عەبدولمەهدی بگرنەوە، کەسەکان زۆر بە زەقی لە ئێرانەوە نزیکن، رەنگە ئەوەش کێشەیەک بۆ ئەمریکا دروستبکات. سەرۆکوەزیران پەیوەندی باشی لەگەڵ ئێراندا هەیە، ئێمە دەزانین سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆمار و سەرۆکی پەرلەمانیش هەموویان بە رەزامەندی ئێران هەڵبژێردراون، بەڵام لابردنی عادل عەبدولمەهدی دۆخێکی خراپ دروستدەکات و رەنگە بە شێوەیەکی زۆر خراپ تێکبچێت بۆ هەموو عێراق".
 
لەبارەی نزیکبوونەوەی هەولێر و بەغداو گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر کێشە هەڵپەسێردراوەکان، نەجمەدین کەریم رایگەیاند "نیەت هەیە لەلایەن هەرێمەوە، جەنابی کاک مەسعود، جەنابی کاک نێچیرڤان و کاک مەسرور هەموویان زۆرجار دوپاتیان کردووەتەوە، ئەو نیەتە بەڕاستی هەیە، لە بەغداش سەرۆکوەزیران شارەزایی هەیە لە پرسی کورد، حەز دەکات بگاتە رێککەوتن".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی

سەرۆک بارزانی بۆ بەرپرسی لقی 22ی پارتی: ئەنجامدەران باجی ئەو کارە تێکدەرەیان دەدەن

سەرۆک بارزانی بە تەلەفۆن لەگەڵ بەرپرسی لقی 22ی پارتی قسەی کرد. سەرکۆنەی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکەی کرد و رایگەیاند، "ئەنجامدەران و ئەوانەی لە پشتەوەی ئەو کردەوە تیرۆریستییەدان، بەدڵنیاییەوە باجی ئەو کارە تێکدەرەیان دەدەن".