رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی خدر محه‌ممه‌د ئه‌مين ئاغا، پێشمه‌رگه‌ى شۆڕشى ئه‌يلوول و گوڵان و راپه‌ڕين دەکات و دەڵێت، "خوالێخۆشبوو ته‌مه‌نێكى درێژى به خزمه‌ت و پێشمه‌رگايه‌تى به‌خشى، هاوسۆز و هاوخەمیانم."
رۆژی یەکشەممە، 24-9-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی خانەوادەی خدر محەممەد ئەمین ئاغا، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و راپه‌ڕين کرد.
لە پرسەنامەکەی نێچیرڤان بارزانیدا هاتووە، "خوالێخۆشبوو، برای شههيدانى قاره‌مان فه‌تاخ ئاغا و عه‌بدوڵڵا ئاغا و د. رزگار ئاغا له خانه‌واده‌يه‌كى دڵسۆز و تێكۆشهربوو كه خزمه‌تێكى زۆريان به كوردستان كرد و له‌و پێناوه‌دا شه‌هيد و قوربانييان داوه و ره‌نجێكى زۆريان كێشاوه."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوا لە خوای گەورە دەکات، گيانى خدر محه‌ممه‌د ئه‌مين ئاغا "به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌موو لايه‌ك ببه‌خشێت."
دەقی پرسەنامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
بۆ كۆچى دواييى پێشمه‌رگه‌ى تێكۆشه‌رى شۆڕشى ئه‌يلوول و گوڵان و ڕاپه‌ڕين، خوالێخۆشبوو خدر محه‌مه‌دئه‌مين ئاغا، براى شههيدانى قاره‌مان فه‌تاخ ئاغا و عه‌بدوڵڵا ئاغا و د. ڕزگار ئاغا، پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم پێشكه‌ش به خانه‌واده‌ى به‌ڕێزيان و كه‌سوكار و هاوڕێيانى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم.
خوالێخۆشبوو ته‌مه‌نێكى درێژى به خزمه‌ت و پێشمه‌رگايه‌تى به‌خشى و له خانه‌واده‌يه‌كى دڵسۆز و تێكۆشه‌ره كه خزمه‌تێكى زۆريان به كوردستان كرد و له‌وپێناوه‌دا شه‌هيد و قوربانييان داوه و ڕه‌نجێكى زۆريان كێشاوه. له خواى مه‌زن داواكارم گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌موو لايه‌ك ببه‌خشێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/9/24
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ