رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجامی زانکۆلاین رادەگەیێندرێت. بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵاش دەڵێت، ئەوەی داواکاریی پێشکێش کردبێت، وەردەگیرێت.
رۆژی یەکشەممە، 24ـی ئەیلوولی 2023، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ کاژێر 12:00ـی نیوەڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی 12ـی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2023 – 2024 رادەگەیێنن.
هەر ئەمڕۆ یەکشەممە، د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، هەموو دەرچووانی 12ـی ئامادەیی کە داواکارییان بۆ خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکان پێشکێشکردووە، وەردەگیرێن.
لە 2ـی ئەیلوول بۆ 14ـی ئەیلوولی ئەمساڵ زانکۆلاین بۆ دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی زانستی، وێژەیی و پیشەیی کارا کرا و قوتابیان داواکارییان بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان پێشکێشکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ