بەڕێوەبەری ناحیەی زێلکان: 5 گولـلە تۆپ ئاراستەی سەربازگەیەکی تورکیا کران

24-09-2021
ناسر عەلی
A+ A-

رووداو دیدیجتاڵ 

محەممەد ئەمین، بەڕێوەبەری ناحیەی زێلکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پێنج گولـلە تۆپ لە نزیک سەربازگەیەکی تورکیا لە سنووری ناحیەکە کەوتوونەتەخوارەوە. 
 
بەڕێوەبەری ناحیەی زێلکان ئاماژەی بەوە کرد کە سێ لە گوللە تۆپەکان تەقیونەتەوە و دووانەکەی دیکەیان نەتەقیون. هاوکات "تۆپبارانەکە هیچ زیانی نەبووە."
 
چەند هاونیشتمانییەک لە سنووری ناحیەکە پەیوەندییان بە رووداوەوە کردووە و دەڵێن، ئاگر لەو شوێنە کەوتووەتەوە کە تۆپەکانی ئاراستەکراون.

بە گوتەی محەممەد ئەمین، تۆپەکان نەگەیشتوونەتە بنکە سەربازییەکە و لە ناوچەیەکی چۆڵەوانی کەوتوونەتەخوارەوە. 

لەبارەی شوێنی ئاراستەکردنی گولـلەتۆپەکان و ئەو لایەنەی ئاراستەیکردوون، بەڕێوەبەری ناحیەی زێلکان گوتی، "نازانین ئەو گولـلەتۆپانە لەلایەن کێوە ئاراستەکراون."

ئەمساڵ ئەمە سێیەم جارە هێرش دەکرێتە سەر ئەو سەربازگەیەی تورکیا کە لە ساڵی 2016ـەوە لەو ناوچەیە دانراوە. سێ مانگ لەمەوبەریش چەند گولـلەتۆپێک لەنێو گوندێکی عەرەبنشین لەو سنوورە کەوتنەخوارەوە و بەهۆیەوە چوار ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا. 

لە سەربازگەکەی تورکیا لە زێلکان، نزیکە 300 سەرباز و بڕێک چەک و تەقەمەنی جێگیرکراون.
 
سەربەست بابیری، بەرپرسی میحوەری رۆژهەڵاتی دیجلەی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "چوار گولـلەتۆپ لە بادووش و شەلالەت ئاراستەی سەربازگەکەی تورکیا کراون. یەکێک لە گولـلەتۆپەکانیش لە نزیک گوندی نەجمووک و تلمووس کەوتووەتەخوارەوە."

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکرد، گولـلەتۆپەکان "بەپێی زانیاریی ورد" لەلایەن "گرووپەکانی سەر بە حەشدی شەعبییەوە ئاراستەکراون."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ستیڤن بیتنەر، ‌کۆنسووڵی گشتیی نوێی ئەمریکا

ئەمریکا ئامادەیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەهێزتر بکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێشوازیی لە کۆنسووڵی نوێی ئەمریکا لە هەولێر کرد. کۆنسووڵی نوێی ئەمریکا باسی لەوە کرد وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ برەودان و بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان.