مەسرور بارزانی: سەرەڕای قەیرانی دارایی بەردەوامین لە ئەنجامدانی پرۆژەی خزمەتگوزاری

24-09-2020
بڕوا کیانی @brwakyani
نیشانەکردن مەسرور بارزانی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق کۆبووەوە. مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە کردووە، سەرەڕای قەیرانی دارایی، حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوامە لە ئەنجامدانی پرۆژەی خزمەتگوزاریی. 
 
کۆبوونەوەکە لە هەولێر بەڕێوەچوو، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و مارتن هوس، باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق، بەپێی راگەیێندراوی حکومەت لەبارەی کۆبوونەوەکە، دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یەکێتیی ئەوروپایان تاوتوێ کردووە.
 
مارتن هوس رایگەیاندووە، هەرێمی کوردستان نموونەیەکی سەرکەوتوو و گەشەسەندووە لە عێراق و یەکێتیی ئەوروپاش ئامادەیە بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان و هاندانی وەبەرهێنەرانی ئەوروپایی بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان.
 
هاوکات مەسرور بارزانی سوپاسی پشتگیریی یەکێتیی ئەوروپای کردووە و "جەختیشی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان، فاکتەرێکی گرنگیی سەقامگیرییە لە عێراق و ناوچەکەدا".
 
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە مارتن هوسی گوتووە، سەرەڕای قەیرانی دارایی، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوامە لە ئەنجامدانی پرۆژەی خزمەتگوزاریی و جێبەجێکردنی بەرنامە چاکسازییەکەی، ئەوەش "لەپێناو گەشەپێدانی زیاتری هەرێمی کوردستان".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عومەر بەرزنجی، بریکاری وەزیری دەرەوەی عێراق

بریکاری وەزیری دەرەوەی عێراق: ئەو کەسانەی لە تونس ئازاد دەکرێن دەبێ خۆیان بگەڕێنەوە

بریکاری وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، نزیکەی 100 هاونیشتمانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و هاووڵاتیی عێراقی لە تونس دەستگیرکراون یان گیریان خواردووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، بەشێکیان لەسەر ساختەکردن و مادەی هۆشبەر بوون.