لە زاخۆ 10 هەزار ئاوارەی شنگال ناویان لە بایۆمەتری تۆمارنەکراوە

یوسف موسا 
 
رووداو - زاخۆ

لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، ترسی کوردیش لە فەوتانی دەنگی هەزاران دەنگدەری کورد لە ناوچە کوردستانییەکان زیاد دەبێت، لە زاخۆ نزیکەی 10 هەزار کوردی ئێزدی هێشتا ناویان لە سیستەمی بایۆمەتری نییە، مەترسی هەیە نەتوانن دەنگ بدەن.
 
سەرەڕای کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەکانیان هێشتا زیاتر لە 50 هەزار کوردی ئێزدی لە زاخۆ نیشتەجێن، بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و ئاسایش نەگەڕاونەتەوە.
 
عه‌لى حه‌جى، ئاوارە دەڵێت: کارتی هەڵبژاردنمان دروستکرد بێ وێنەبوو، ئەمساڵ دەڵێن دەبێت بە وێنە بێت، ئێمە دووبارە دروستمانکردوونەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەڕاونەتەوە".
 
بڕیارە لە 1ی نیسانی 2020 هەڵبژاردنی پارێزگان لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت، لە زاخۆ زیاتر لە 10 بنکەی تۆمارکردنی سیستەمی بایۆمەتری کراونەتەوە.
 
لە زاخۆ زیاتر لە 50 کوردی ئێزدی هەن و بە رێژەی 80% ناویان لە سیستەمی بایۆمەتری هەڵبژاردندا تۆمارنەکراوە.