لە دەربەندیخان بارهەڵگرێک بەسەر ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا کەوت و دوو کەس گیانیان لەدەستدا

10 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە رووداوێکی سەختی هاتووچۆدا لەنێو توونێلی دەربەندیخان، بارهەڵگرێکی سووتەمەنی بەسەر ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا کەوتووە. قایمقامی قەزاکە دەڵێت، دوای زیاتر لە شەش کاژێر توانیویانە دوو تەرم لە ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەدا دەربهێنن.
 
رووداوەکە نزیک کاژێر 02:00ـی بەرەبەیانی رۆژی شەممە 24ـی ئاب روویداوە. سلێمان محەممەد، قایمقامی قەزای دەربەندیخان بە رووداوی گوت، "بارهەڵگرەکە نەفتای پێبووە و تانکەرەکەی بەسەر ئۆتۆمبێلێکی تایبەتەدا کەوتووە".
 
بارهەڵگرەکە 30 تۆن سووتەمەنی پێ بووە. قایمقامی دەربەندیخان دەڵێت، هەردوو ئۆتۆمبێلەکە بە ئاراستەی سلێمانی رۆشتوون، بەهۆی رووداوەکەوە سێ کەس لە ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە بە برینداری دەرهێندراون و رەوانەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی کراون، دوو کەسەکەی دیکەش تەرمەکانیان دەرهێنراون و رەوانەی دادپزیشکی کراون.
 
سلێمان محەممەد گوتی، لەکاتی رووداوەکەوە لە توونێلی دەربەندیخاندان بوون، بەڵام بەهۆی نەبوونی کەرەستەی پێویستەوە دوای زیاتر لە شەش کاژێر توانیویانە تەرمی دوو سەرنشینی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە دەربهێنن.
 
تاوەکو ئێستا هاتووچۆ لەنێو توونێلی دەربەندیخاندا راگیراوە. ئەو کەسانەی لە ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەدا بوون چواریان ئەندامی یەک خێزانن و خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن، شۆفێرەکەش هەر خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە.
 
ئەو دووانەی گیانیان لەدەستداوە یەکێکیان کچێکە بەناوی نگین و تەمەنی 14 ساڵە، ئەوی دیکەش شۆفێرەکەیە.
 
تیمە فریاگوزارییەکان لەنێو توونێلی دەربەندیخاندان و سەرقاڵی کردنەوەی رێگەکەن، کە رێگەی سەرەکیی نێوان ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و قەزای دەربەندیخانە بە شاری سلێمانییەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران

بەرگریی شارستانیی سۆران: ئاگرەکەی چیای زۆزک کۆنترۆڵکرا

ئەمڕۆ شەممە، 24-08-2024، کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، دوای 3 رۆژ لە هەوڵدانی بەردەوامی تیمەکانیان، ئاگرەکەی چیای زۆزک کۆنترۆڵکرا.