دوو خوشک و برایەک لە رووباری زێی بچووکی ورمێ خنکان

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە رووباری زێی بچووک یورمێ لە نزیک گوندی میراوای پیرانشار، خێزانێک کەوتنە نێو ئاو و بەهۆیەوە، دوو خوشک و برایەک گیانیان لەدەستدا.
 
بە گوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، نیوەڕۆی رۆژی شەممە، خێزانێکی خەڵکی شاری ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە بۆ سەیران چووبوونە سەر رووباری زێی بچووک لە نزیک گوندی میراوای پیرانشار، دوو کچ و کوڕێکیان دەکەوێتە نێو ئاوی رووبارەکە و دەخنکێن.
 
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن بە هەوڵی خەڵکی ناوچەکە، تەرمی هەر دوو کچەکە لە ئاو هێنراونەتەدەر، بەڵام تاوەکو ئێستا تەرمی کوڕەکە لە ئاوەکە دەرنەهێنراوە.
 
ئەم ساڵ رێژەی خنکان لە ئاوی رووبار و بەنداوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەراورد بە پار زیادیکردووە. ئێوارەی هەینیش لە بەنداوی شاری بۆکان گەنجێکی تەمەن 17 ساڵ، خنکا.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زێڕنگرییەک لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر.

بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بازاڕی زێڕنگرانی لە هەولێر پەکخستووە

لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە هەزار و 700 دووکانی زێڕنگری و 46 كۆمپانیای تایبەت بە بازرگانیی زێڕ هەن و رۆژانە لەنێوان 500 بۆ 600 تۆن زێڕ هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت و زیاتر لە 300 تۆنی هەناردەی تورکیا و ئێران دەکرێت. ئەوەش وایکردووە هەرێمی کوردستان ببێتە ناوەندێکی کۆفرۆشی زێڕ.