ئەندامێکی ئەنجوومەنی کەرکووک: کار بۆ گۆڕینی دابەشکردنی دامەزراندنی گرێبەستەکان دەکەین

24-08-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لەکۆی 150 هەزاری پشکی پارێزگاکان بۆ دامەزراندنی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان بەشێوەی گرێبەست کە لەبودجەدا بڕیاری لەسەر دراوە، پارێزگای کەرکووک زیاتر لە 7 هەزاری بەردەکەوێت. ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەڵێت، لەو شێوازی دابەشکارییەی لە کەرکووک بڕیاری لەسەر دراوە، مافی کورد کەمتر لەبەرچاو گیراوە و هەربۆیە گۆڕانکاری تێدا دەکەن.
 
ئەحمەد کەرکووکی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دوای پەسندکردنی بودجەی عێراق بڕیاردرا بە دامەزراندنی 150 هەزار کەس بە شێوەی گرێبەست لە سەرتاسەری عێراق، لەو ژمارەیەش 7 هەزار و 304ـی بەر کەرکووک دەکەوێت."
 
ئەحمەد کەرکووکی گوتیشی: "ئەمڕۆ شەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەندا یەکەم خوێندنەوە بۆ ئەو بابەتە دەکەین و گفتوگۆ لەبارەی شێوازی دامەزراندنەکە و پشکی قەزا و ناحییەکان دەکەین". 
 
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک گوتیشی: "لەو شێوازە دابەشکارییەی پشکی قەزا و ناحییەکانی تێدا دیاریکراوە جۆرێک لە ستەمی بەرامبەر کورد تێدایە؛ بۆیە هەوڵ دەدەین ئەو شێوازە بگۆڕین و دادپەروەری لە دابەشکردنەکەدا بێنینە کایەوە."
 
شێوازی دابەشکاری لە قەزا و ناحییەکانی کەرکووک لە پشکی دیاریکراوی پارێزگاکە کە 7 هەزار و 304 کەسە، لە ساڵی رابردوودا بەمجۆرە دیاریکراوە:
 
شاری کەرکوک: 4.456
حەویجە: 552 
داقووق: 304
ریاز: 277
زاب: 263
ئەلعەباسی: 249
دوبز 230
پردێ : 193
تازە: 158
رەشاد: 131
یایجی: 127
سەرگەڕان: 94
لەیلان: 88
مولتەقا: 73
قەرە هەنجیر: 56
شوان: 53 
 
بەگوێرەی مادەی 13 لە یاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2023، حکومەتی عیراق بڕیاریدا بە دامەزراندنی 150 هەزار کەس بەشێوەی گرێبەست و لە 15ـی ئاداری ئەم ساڵ بەستەری ئەلیکترۆنیی خۆتۆمارکردن کارا کرا.
 
لە 1ـی شوباتی ئەم ساڵ، گوتەبێژی ئەنجوومەنی راژەی عێراق بە رووداوی گوت، "150 هەزار کەس بۆ پارێزگاکان، 37 هەزار کەس بۆ وەزارەتی ناوخۆ، 50 هەزار کەس بۆ وەزارەتی پەروەردە، 10 هەزار کەس بۆ وەزارەتی بەرگریی عێراق بە شێوەی گرێبەست دادەمەزرێندرێن."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 فەرهاد تێلۆ، سەرۆکی پارتی لیبراڵی کوردستان لەکاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی کاژێر 11:00ـی تۆڕی میدیایی رووداو

پارتی لیبراڵی کوردستان: دووبارە بەنداوی تشرین بۆردوومان کرا

سەرۆکی پارتی لیبراڵی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ گرووپە چەکدارەکان بە رۆکێت هێرشیان کردووەتە سەر بەنداوی تشرین، گوتیشی: ''نامانەوێت بەبێ ئەنەکەسە بچینە شام، بەڵام ناتوانین هەر چاوەڕێ بین، پێویستە هەڵوێستی خۆیان روون بکەنەوە.''