لە سیدەکان ئۆتۆمبێلێکی پەکەکە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کرایە ئامانج

24-08-2023
ئەندام جەبار
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دژە تیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە سنووری سیدەکان بەئامانج گرتووە و بەهۆیەوە بەرپرسێک و دوو چەکداری پەکەکە گیانیان لەدەستداوە.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی ئابی 2023 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لەسەر رێگەی سنینێ لە قەزای سیدەکانی پارێزگای هەولێر کردە ئامانج و بەهۆیەوە بەرپرسێکی باڵا و دوو چەکداری پەکەکە گیانیان لەدەستداوە.
 
ئیحسان چەلەبی، قایمقامی سیدەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کاژێر 12:20 خولەکی شەوی رابردوو ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب هایلۆکس بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دوو جار لێی دراوە و بە تەواوی سووتاوە.
 
شایەتحاڵانی نزیک لەو شوێنەی ئۆتۆمبێلەکەی تێدا کراوەتە ئامانج بە رووداویان راگەیاند، بیندراوە ئۆتۆمبێلەکە سێ کەسی تێدابووە. گوتیشیان، تائێستاش بەردەوام فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بەسەر ئاسمانی سنوورەکەدا دەسوڕێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە