دوو خێرخواز لە یەک ساڵدا 200 ملیۆن دینار هاوکاریی ئاوارەکانی شنگال دەکەن

 
رووداو - شنگال

دوو خێرخوازی کوردی ئێزدی کە لە ئەڵمانیا دەژین لە ماوەی یەک ساڵدا نزیکەی 200 ملیۆن دینار هاوکارییان داوەتە ئاوارەکانی سەر چیای شنگال و چەند کەمپێکی دیکە.
 
لە رۆژانی رابردوو ئەو خێزانە کوردە ئێزدییە هاوکارییان گەیاندووەتە 300 خێزانی دیکە لەسەر چیای شنگال.
 
یەکێک لە خێرخوازەکان دەڵێت، لە ئەڵمانیا کۆمپانیایەکی بچووکیان هەیە و بە ئەرکی خۆیانی دەزانن هاوکاریی ئاوارە کەمدەرامەتەکان بکەن.
 
هەر خێزانێک لەلایەن ئەو خێرخوازانەوە 60 بۆ 300 هەزار دیناری پێدەدرێت، لە ماوەی یەک ساڵیشدا 200 ملیۆن دیناریان بەسەر هەژارانی شنگالدا دابەشکردووە.