رووداو دیجیتاڵ
ده‌زگای لوتكه بۆ كاروباری په‌نابه‌ران رایگەیاند لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا 22 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستانەوە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا کۆچیان کردووە، 27 کۆچبەریش گیانیان لەدەستداوە.
ئاری جه‌لال، سه‌رۆكی ده‌زگای لوتكه بۆ كاروباری په‌نابه‌ران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگه‌یاند "زۆربەی سنوورەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە داخراون، بەڵام ئەمساڵ زیاتر له 22 هه‌زار كه‌س كۆچیان كردووه و داوای مافی مانه‌وه‌یان له وڵاتانی ئەوروپا كردووه، لەم مانگەوە شەپۆلی کۆچکردن دەستیپێکردووەتەوە".
بە گوتەی سه‌رۆكی ده‌زگای لوتكه، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تاوه‌كو ئێستا 27 هاونیشتمانی له رێگەی كۆچكردنی نایاسایی لە رێگە دەریایی و وشکانییەکان گیانیان له‌ده‌ستداوه، ته‌رمی 12 کۆچبەر دۆزراونەتەوە و گەڕێندراونەتەوە هەرێمی کوردستان، بەڵام هێشتا تەرمی 15 کۆچبەر نەدۆزراونەتەوە و بێسەروشوێنن.
ئاری جەلال ئاماژەی بەوەش کرد، له ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا 416 کۆچبەری کورد له رێگە قاچاخەکاندا، بەتایبەت لە تورکیا و یۆنان، گیانیان له‌ده‌ستداوه، ته‌رمی 245یان دۆزراونەتەوە و گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان، بەڵام هێشتا تەرمی 171 کۆچبەر نەدۆزراونەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ