وەزیری پەروەردە بۆ بەسەرکردنەوەی هۆڵی تاقیکردنەوەکان لە سلێمانییە
رووداو- سلێمانی
وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بانگی بەیانی بۆ بەسەرکردنەوەی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی وەرزی دووەم گەیشتە سلێمانی.
دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی لەبارەی هۆکاری سەردانەکەوە به تۆڕی میدیایی رووداوی راگه‌یاند: "ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە كاژێر 04:30 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئەمڕۆ گه‌یشته شاری سلێمانی و سه‌ردانی چه‌ند هۆڵێكی تاقیكردنه‌وه‌ی كرد بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ئاماده‌كارییه‌كان بۆ وه‌رزی دووه‌م و چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی پرسیاره‌كان".
لە هەرێمی کوردستان رۆژی سێشەممە 20-8-2019 وه‌رزی دووه‌می تاقیكردنه‌وه‌كانی قۆناخه‌كانی 9 و 12 ی بنه‌ره‌تی دەستیپێکرد.