پڕۆژەی ئاوی شارۆچکەی باوەنوور چووە بواری جێبەجێکردنەوە

7 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پرۆژەیەکی ئاو بۆ شارۆچکەی پێباز (باوەنوور) لە گەرمیان چووە بواری جێبەجێکردنەوە. گوتەبێژی ئاوی سنوورەکە دەڵێت، بە تەواوبوونی پڕۆژەکە، کێشەی کەمیی ئاو نامێنێت.
 
پڕۆژەکە بە گوژمەی ملیارێک و 133 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت. سالار عەزیز، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری گەرمیان ئەمڕۆ چوارشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "دوو رۆژە کارکردن لە پرۆژەکەدا دەستیپێکردووە و بە دوو قۆناخ جێبەجێ دەکرێت."
 
قۆناخی یەکەم کە ئێستا جێبەجێ دەکرێت، راکێشانی 15 کیلۆمەتر بۆرییە بۆ گواستنەوەی ئاو لە رووباری سیروانەوە بۆ شارۆچکەکە. سالار عەزیز دەڵێت، قۆناخی دووەمی پڕۆژەکە دروستکردنی پاڵاوگەیەکی ئاوە و فەرمانی جێبەجێکردنی دراوە، لە "ماوەیەکی نزیکدا" دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
 

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری گەرمیان سەرپەرشتی جێبەجێکردنی پرۆژەکە دەکات. گوتەبێژەکەی دەڵێت، تەواوبوونی پڕۆژەکە تەنیا سوودی بۆ شارۆچکەکە نابێت، بەڵکو گوندەکانی سنوورەکەش لە کەمئاوی رزگاریان دەبێت.
 
هەر ئەمڕۆ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار لە راگەیێندراوێكدا رایگەیاند، "پڕۆژەی پاڵاوگەی ئاوی پێباز كاریگه‌رییه‌كی زۆر باشی له‌سه‌ر دابینكردن و دابه‌شكردنی ئاو بۆ دانیشتووانی سنووره‌كه‌ ده‌بێت." 
 
وەزارەتەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، کار لە پڕۆژەکەدا دەکرێت و "هه‌وڵده‌درێت به‌زووترین كات ته‌واو بكرێت." 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆ و دەقی نووسراوەکە

وەزارەتی ناوخۆ رێنمایی پلەبەرزکردنەوەی بەشێکی ئەفسەران هەمواردەکاتەوە

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان هەمواری رێنماییەکی پێشتری خۆی تایبەت بە پلەبەرزکردنەوە هەموار کردەوە. هەموارکردنەوەکە تایبەتە بە پلەبەرزکردنەوەی ئەو ئەفسەرانەی پۆستی عەقیدیان هەیە و بۆ عەمید بەرزدەکرێتەوە.