رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆی لە خێزان و کەسوکاری مامۆستا فوئاد حەمید زەننوون دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 24-07-2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا فوئاد حەمید زەننوون، سەرپەرشتیار و پەروەردەکاری دیاری کوردستان بڵاوکردەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان "پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵ"ی لە خێزان و کەسوکاری مامۆستا فوئاد کرد: "له خواى مه‌زن داواكارم گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت".
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، مامۆستا فوئاد حەمید تەمەنێکی لە خزمەتی کەرتی پەروەردەدا بەڕێکرد و لە هەموو ئەرکە پەروەردەیی و کارگێڕی و پیشەییەکانی دا، دڵسۆزانە خزمەتێکی بەرچاوی بە بواری پەروەردە و فێرکردن کرد.
دەقی پرسەنامەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم پێشكه‌ش به خێزان و كه‌سوكارى سه‌رپه‌شتيار و په‌روه‌رده‌كارى ديارى كوردستان، مامۆستا فوئاد حه‌مید زه‌ننوون ده‌كه‌م، له خواى مه‌زن داواكارم گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
خوالێخۆشبوو ته‌مه‌نيكى له خزمه‌تى كه‌رتى په‌روه‌رده‌دا به‌سه‌ر برد و له هه‌موو ئه‌ركه په‌روه‌رده‌يى و كارگێڕى و پيشه‌يييه‌كانيدا، دڵسۆزانه خزمه‌تێكى به‌رچاوى به بوارى په‌روه‌رده و فێركردن كرد. گيانى شاد و يادى به خێر.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ