ژنە چالاکڤانێکی کورد لە دادگەی شۆڕشی تاران بە لەسێدارەدان سزادرا

7 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دادگەی شۆڕشی تاران بە تۆمەتی چالاکی دژ بە دەسەڵاتی ئێران و ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، سزای بەسەر پەخشان عەزیزی، رۆژنامەڤان، یاریدەدەری کۆمەڵایەتی و چالاکڤانی مافی ژناندا سەپاند.
 
بڕیاری دادگە رۆژی چوارشەممە (23-07-2024) لە گرتووخانەی ئێڤینی تاران بە پەخشان عەزیزی راگەیێندراوە. دادگەی تاران پێشی راگەیاندووە، دەتوانێت تاوەکو 20 رۆژ، تانە لە بڕیارەکە بدات. 
 
پەخشان عەزیزی لە 04-08-2023 لەکاتێکدا لەگەڵ ئەندامانی بنەماڵەکەی لە تاران بوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستبەسەر کرا. 
 
لە دۆسیەکەدا پێنج کەسی دیکەش بە تۆمەتی هاوکاریکردنی پەخشان عەزیزی بە بەندکردن سزا دراون. سێ لەوانە باوک، خوشک و زاواینی. 
 
باوکی بە ناوی عەزیز عەزیزی، خوشکێکی بە ناوی پرشنگ عەزیزی و هەروەها زاوایەکی بە ناوی حوسێن عەباسی هەر یەکێکیان بە ساڵێک بەندکردن سزادراون.
 
دوو کەسی دیکەش بە ناوەکانی ئەیوب ئەنیسی و ئەیوب کونانی بەهۆی بوونی پەیوەندی لەگەڵ پەخشان عەزیزی بە دوو ساڵ و ساڵێک بەندکردن سزا دراون.
 
پەخشان عەزیزی لەدایکبووی ساڵی 1984ـە و خەڵکی مهابادە. بەشی یاریدەدەری کۆمەڵایەتی لە زانکۆکانی تەورێز و تاران تەواو کردووە. پێشتریش لە ساڵی  2009 بەتۆمەتی بەشداریکردن لە ناڕەزایی خوێندکارانی کورد لە تاران دەستبەسەر کراوە و زیاتر لە 4 مانگ لە زیندان بووە.
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە کەسوکاری پەخشان عەزیزییەوە بە تۆڕی میدیایی رووداو گەیشتووە، ئەو لە کاتی لێکۆڵینەوە و دادگاشدا ئەو تۆمەتانەی رەتکردووەتەوە و رایگەیاندووە، وەکو چالاکڤانێکی سەربەخۆ لە بواری کۆمەڵایەتی و مافی ژناندا چالاکی هەبووە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆ و دەقی نووسراوەکە

وەزارەتی ناوخۆ رێنمایی پلەبەرزکردنەوەی بەشێکی ئەفسەران هەمواردەکاتەوە

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان هەمواری رێنماییەکی پێشتری خۆی تایبەت بە پلەبەرزکردنەوە هەموار کردەوە. هەموارکردنەوەکە تایبەتە بە پلەبەرزکردنەوەی ئەو ئەفسەرانەی پۆستی عەقیدیان هەیە و بۆ عەمید بەرزدەکرێتەوە.