رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگەی سلێمانی - عەربەت روویدا؛ گیانلەدەستدان و بریندار هەن

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
پێشەوا بەختیار
شوێنی رووداوە هاتووچۆکە
شوێنی رووداوە هاتووچۆکە
A+ A-
 
رووداو - سلێمانی

لەسەر رێگەی سلێمانی - عەربەت رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شۆڕش لە سلێمانی، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسیش بریندارن.
 
سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لەسەر رێگەی سلێمانی - عەربەت رووداوێکی هاتووچۆ روویداوە و لە نەخۆشخانەکانی شۆڕش، هیوا و فریاکەوتنی خێرای سلێمانییەوە تیمیان ناردووە، چونکە پێیان راگەیێندراوە کە گیانلەدەستدان و بریندار لە رووداوەکەدا هەن.
 
رووداوەکە لەنێوان تاکسییەک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا بووە. عەقید بەختیار محەممەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانی بە رووداوی گوت، تیمەکانیان چوونەتە شوێنی رووداوەکەوە و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.
 
هەروەها بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شۆڕش بە رووداوی گوت، ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە ژن و پیاوێکن. 
 
هاتووچۆی سلێمانی لەبارەی رووداوەکە دەڵێت، ئۆتۆمبێلێک کە بە ئاراستەی عەربەت رۆشتووە، کۆنترۆڵی لەدەستداوە و چووەتە ئەو سایدەی بۆ سلێمانی دێت، لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و دووانی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە