رووداو-هەولێر
سەرۆکی یەکێتیی پەرلەمانتارانی کوردستان، لە کاتی گەشتکردن بۆ نەمسا و بەشداریکردن لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لەسەر پەیماننامەی لۆزان، تووشی جەڵتەی مێشک دەبێت. ئەندامێکی یەکێتیی پەرلەمانتارانیش دەڵێت: "لە بێهۆشیدایە".
ئەمڕۆ یەکشەممە 24.7.2022 عەبدولڕەحمان عەلی کوردە، ئەندامی یەکێتیی پەرلەمانتارانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، جەمال قاسم، سەرۆکی یەکێتیی پەرلەمانتارانی کوردستان، بە بانگهێشتێکی فەرمی بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لەسەر پەیماننامەی لۆزان بەرەو نەمسا بەڕێکەوت، لە کاتێکدا لە رۆژی 20-07-2022 دەچووە لۆزانی سویسرا، لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا، لە ترانزێتی فڕۆکەخانەی ئەوێدا لە کاتی گۆڕینی فڕۆکە و لەناو خەرتوومی سواربوونی فڕۆکەی تریدا جەڵتە لێیداوە.
عەبدولڕەحمان عەلی کوردە گوتی: "دوای چارەسەری سەرەتایی لە لایەن تیمی پزیشکی فڕۆکەخانە، بە هێلیکۆپتەرێک دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەیەک لە شاری (Vinostats) لە نەمسا".
لەبارەی تەندروستیشییەوە زیاتر گوتی، لە دوێنێ ئێوارەوە بێهۆشە. بەپێی راگەیاندن و راپۆرتی سەرەتایی پزیشکەکان "وەک شیرین خانی خێزانی بۆی باسکردم کە یاوەریەتی"، چەند رۆژێک لەو حاڵەتەدا دەمێنێتەوە تاوەکو بەتەواوی بزانن لە چ باروودۆخێکدایە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ