پۆلیسی کۆیە: لە تەقتەق کەسێک براکەی خۆی کوشت


رووداو - هەولێر 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی تەقتەق کەسێک براکەی خۆی کە کارمەندی ئاسایشی کۆیە بووە دەکوژرێت، پۆلیسیش دەڵێت "تۆمەتبارەکە هەڵاتووە".

عەمید عەلی عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری  پۆلیسی کۆیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆ (چوارشەممە 24-7-2019) کارمەندێکی ئاسایش بەناوی (م.ئـ)، تەمەن 35 ساڵ، لەلایەن برایەکەی خۆی کوژراوە".

سەبارەت بە تۆمەتبارەکە عەمید عەلی گوتی، تۆمەتبارەکە دوای ئەنجامدانی تاوانەکە هەڵاتووە تاوەکو ئێستا نازانین هۆکاری کوژرانی ئەو کارمەندە چییە و لێکۆڵینەوەمان دەستپێکردوە.