ناوی خوێندکارە یەکەمەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی لە رووداو

رووداو - هەولێر 

دوای ئاشکراکردنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی، وەزارەتی پەروەردە ناوی خوێندکارە یەکەمەکانی لەسەر ئاساتی (زانستی، وێژەیی و پیشەیی) بڵاوکردەوە. 


پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی ئەنجامی کۆتایی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بۆ هەرسێ بەشەکانی ( زانستی، وێژەیی و پیشەیی) راگەیاند. 

وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرجەم خوێندکارە دەرچووەکان 12ـی ئامادەیی کرد.

رۆژی 17-7-2017، وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9ـی بنەڕەتی راگەیاند، کاژێر 06:00ـی ئێوارە پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی لەبارەی ئەنجامەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی ئەنجامدا.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پەروەردە، 255 هەزار قوتابیی پۆلی نۆی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستاندا بەشداری تاقیکردنەوەکانیان کردووە.

خوێندکارە یەکەمەکان لەسەر ئاستی هەرێم 


* محەممەد زانا محەممەد مەجید، یەکەمی سەر ئاستی خوێندکارانی 12ـی ئامادەیی لە بەشی ( زانستی) - پارێزگای سلێمانی 

* بێخاڵ نوعمان کەریم، یەکەمی سەر ئاستی خوێندکارانی 12ـی ئامادەیی لە بەشی (وێژەیی) - پارێزگای دهۆک



* ئارام محەممەد عومەر ئەحمەد، یەکەمی سەر ئاستی خوێندکاران لە بەشی (پیشەیی) - سنووری ئیدارەی گەرمیان



* سەدا جەعفەر کەریم نەبی، یەکەمی سەر ئاستی خوێندکارانی 9ـی بنەڕەتی - پارێزگای هەولێر