حاجییەکی دیکەی هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستدا

رووداو دیجیتاڵ
 
حاجییەکی دیکەی هەرێمی کوردستان کە دانیشتووی شاری سلێمانییە گیانی لەدەستدا. کۆی ئەو حاجییانەی تاوەکو ئەمڕۆ لە حەجی ئەم ساڵ گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 31 کەس.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 24ـی حوزەیرانی 2024، حاجییەکی دیکە بەناوی فاتیح جەبار ستار، کە دانیشتووی شاری سلێمانییە گیانی لەدەستدا، بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئەو حاجییە لە شوێنی حەوانەوە لە شاری مەککە لەناکاو گیانی لەدەستداوە.
 
بەپێی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان، ژمارەی ئەو حاجییانەی هەرێمی کوردستان کە لە وەرزی حەجکردنی ئەم ساڵ گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 31 کەس، تەنیا دوو لەوانە بەفەرمی و لە رێگەی وەزارەتی ئەوقافەوە رۆیشتوون، 29یان بە ڤیزای ساڵانە رۆیشتوون.
 
ئەم ساڵ نزیکەی 39 هەزار کەس لە عێراقەوە بۆ حەجکردن چوونەتە سعودیە، 4685 یان لە هەرێمی کوردستانەوە چوون.