لە ئیلام 22 کەس بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە رەوانەی نەخۆشخانە کران

24-06-2024
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسێکی تەندروستیی شاری میهران لە پارێزگای ئیلام دەڵێت، 22 کەس بەهۆی گەرماوە نەخۆش کەوتوون و رەوانەی نەخۆشخانەی سەرەکیی ئەو شارە کراون. بەپێی راپۆرتی کەشناسی، دوێنێ پلەی گەرما لە شاری میهران 51 پلەی سیلیزی بووە.
 
ئیحسان عەباسی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیمام حوسێنی شاری میهران رایگەیاند: "رۆژی یەکشەممە 22 کەس بەهۆی کاریگەرییەکانی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە."
 
ئیحسان عەباسی گوتی، ئەو کەسانە چارەسەری پێویستیان بۆ کرا و دوای باشبوونی دۆخی تەندروستیان، رەوانەی ماڵەوە کرانەوە.
 
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیمام حوسێنی شاری میهران گوتیشی: "بە لەبەرچاوگرتنی پێشبینییەکان بۆ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە رۆژانی داهاتوودا، ئامۆژگاری هاووڵاتییان دەکەین کە لە کاژێرە گەرمەکانی رۆژدا خۆیان لە چوونە دەرەوەی ناپێویست بەدوور بگرن و لە ئەگەری دەرکەوتنی نیشانەکانی لاوازی و بێهێزیش لە جەستەیاندا سەردانی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان بکەن."
 
کەشناسیی پارێزگای ئیلام دەڵێت، ئەو شەپۆلە گەرمایەی لە هەفتەی رابردووەوە پارێزگاکەی گرتووەتەوە، لە رۆژانی داهاتووشدا بەردەوام دەبێت و ئەگەری بەرزبوونەوەی زیاتری پلەی گەرمایش هەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆتۆمبێلی بەرپرسەکەی پارتی لەدوای تەقینەوەی.

وردەکاریی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی پارتی لە گەرمیان؛ 'تیرۆریستی بووە'

ئەمڕۆ دووشەممە کاژێر 9:23 بەیانی لە پێش ماڵی خۆیان لە گەڕەکی جووتیاران لە کەلار، چەند چرکەیەک لە دوای ئەوەی خۆی و یاوەرەکانی سواری ئۆتۆمبێلەکە دەبن، ئۆتۆمبی بەرپرسی لقی 22ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گەرمیان دەتەقێتەوە و سکرتێر و شۆفێرەکەی بریندار دەبن.