دوای بەرنامەیەکی رادیۆی رووداو پۆلیسی دھۆک چەند قومارخانەیەکی داخست

رووداو - دهۆک 

دوای ئەنجامدانی بەرنامەیەک لەبارەی قومارخانە ئەلیکترۆنییەکانی دهۆک لە رادیۆی رووداو، پۆلیسی ئەو پارێزگایە دەستی بە داخستنی ئەو قومارخانانە کرد.


هاشم سالم، یەکێک لەو کەسانەی پێشتر قوماری دەکرد بە رووداوی راگەیاند: " دوای نیو کاژێر لە بەرنامەکەی رادیۆی رووداو، پۆلیسی دهۆک نزیکەی 20 لەو شوێنانەی داخست".

 

هێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: " هەڵمەتەکەمان دەستپێکردووە و سەرجەم ئەو شوێنانەش دادەخەین کە قوماریان تێدا دەکرێت".

بەپێی بەدواداچوونەکانی رووداو نزیکەی 30 شوێن لە دهۆک بەنهێنی قوماری ئەلیکترۆنییان تێدا دەکرێت، رۆژانەش نزیکەی 100 هەزار دۆلار لەڕێگەی قوماری ئەلیکترۆنییەوە بۆ دەرەوەی وڵات دەنێردرێت.

بەرنامەی بەکاتی دهۆک بەرنامەیەکی رادیۆی رووداوە و هەموو رۆژانی یەکشەممە کاژێر 16:05 خولەک پێشکەش دەکرێت

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن