کەشناسیی هەرێمی کوردستان و عێراق: خۆڵ و باران دەبارن

24-05-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، رۆژی شەممە ئاسمان لە نیمچە هەورەوە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و ئەگەری بارانبارین لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە. لە عێراقیش خۆڵبارین دەبێت و پلەی گەرما دادەبەزێت.
 
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبنییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممە، 25ـی ئایار بڵاوکردەوە.
 
بەپێی پیشبینییەکان، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان بەگشتی لە نێوان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێكی كەم. گەرما نزیکەی یەک بۆ دوو پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوی رۆژی پێنجشەممە. مەودای بینین لە نێوان حەوت بۆ نۆ کیلۆمەتر دەبێت.
 
کەشوهەوای رۆژی شەممە، 25ـی ئایاریش بەپێی کەشناسی، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكانیش ئەگەری كەمێك بارانبارین و هەورەبرووسكە هەیە. هەروەها خێرایی با هەندێك كات زیاد دەكات و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ.
 
خێرایى با مامناوەند و 15 بۆ 25 کیلۆمەتر دەبێت، هەندێ كات بۆ سەرووی 35 کیلۆمەتر چالاک دەبێت، پلەکانی گەرماش لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیک دەبێتەوە، مەوداى بینینیش لەنێوان شەش بۆ هەشت کیلۆمەتر دەبێت، لە کاتی خۆڵبارین بۆ سێ تاوەکو پێنج کیلۆمەتر کەمدەبێتەوە.
 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ رۆژی شەممە بەمشێوەیە:
 
-هەولێر: 34 پلە 
-سلێمانى: 33 پلە
-دهۆک: 34 پلە
-زاخۆ: 35 پلە
-هەڵەبجە : 35 پلە
-کەرکووک: 38 پلە
-سۆران : 30 پلە 
-حاجی ئۆمەران: 20 پلە 
-گەرمیان : 30 پلە 
 
دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینی کردووە سبەی شەممە، لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق خۆڵبارین بێت، بەتایبەت لە رۆژ، دواتر کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە، لەو رۆژەدا پلەکانی گەرما دوو پلەیەک نزم دەبنەوە.
 
ئاستی بینین سبەی لەو پارێزگایانە لەنێوان چوار بۆ شەش کیلۆمەتر دەبێت و هەندێکجار و لەکاتی خۆڵبارین یەک بۆ سێ کیلۆمەتر کەمدەبێتەوە و لە هەندێک ناوچە بۆ کەمتر لە هەزار مەتر کەم دەبێتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە