رووداو دیجیتاڵ
ماوەی چەند رۆژێکە کچێک لە پارێزگای دهۆک لە ماڵەوە چووەتە دەرەوە و تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنە.
هێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو کچە ناوی "نارین ماجد"ە و تەمەنی 14 ساڵە و دانیشتووی کۆمەڵگەی دۆمیزی سەر بە قەزای سێمێلی پارێزگای دهۆکە.
گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک داوا دەکات هەر کەسێک زانیاریی لەسەر ئەو کچە هەیە پەیوەندی بە پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی دهۆکەوە بکات کە ژمارەکەیان "07517046621"ـە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ